English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ئەو کەسانەی بە ھۆی تەقەی خۆشی لە دھۆک بریندارببوون نەخۆشخانەیان جێھێشت
2020-04-23 [05:21 AM]

ZNA-ھەولێر



دوای ئەوەی شەوی رابردوو لە ھەردوو قەزای زاخۆ و ئاکرێ و سەنتەری شاری دھۆک، لە بەر نەمانی ڤایرۆسی کۆرۆنا تەقەی خۆشی کرا و ١٣ کەس بە ھۆیەوە بیندارببون و بۆ نەخۆشخانە کواسترابوونەوە، ئێستا تەندروستیان باش بووە و رەوانەی مالەوە کراونەتەوە.

ھەمرە ڕەزیکی، بەرپرسی راگەیاندنی بەرێوبەرایەتی تەندروستیی پارێزگای دھۆک، بە ئاژانسی ھەواڵی زاگرۆسی راگەیاند: شەوی رابردوو ١٣ کەس لە سنووری پارێزگای دھۆک بریندار ببون دوای ئەوەی کە تەقە و چەند یاری ئاگرین تەقێندران لە لایەن خەلکەوە لە شاری دھۆک و ھەردوو قەزای زاخۆ و ئاکرێ، ھەموو ئەو بریندارانە کواسترابوونەوە بۆ نەخۆشخانە.

بەرپرسی راگەیاندنی بەرێوبەرایەتی تەندروستیی پارێزگای دھۆک گووتی: لە قەزای زاخۆ سێ کەس و لە ئاکرێ یەک کەس و دھۆک و سێمێل ٩ کەس شەوی رابردوو لە ئەگەری یاریە ئاگرینەکان و کولەی چەک بریندارببون، بۆ نەخۆشخانە فریاکەوتن کواسترابوونەوە، چارەسەریان وەرگرتووە و چوونەتەوە مالەکانیان و تەندروستیان جێگیرە.

ھەمرە ڕەزیکی گووتیشی: لە ناو بریندارەکاندا ئافرەتیش ھەبوون،  وا دیارە کە ھاویشتنی گوولە لە ناو کۆمەلگای ئێمە دا لەلایەن چەند کەسێکەوە بوە ئەگەری ئەوەی کە شەوی رابردوو  ١٣ کەس لە سنووری پارێزگای دھۆک بریندارببن، لە تۆرە کۆمەلایەتیەکاندا بلاوببوەیەور کە کەسێک لە بریندارەکان گیانی لە دەست داوە، بەلام ئەم ھەوالە دوورە لە راستی و کەس گیانی لەدەست نەداوە، ھەموو بریندارەکان تەندروستیان جێگیرە و رەوانەی مالەوە کراونەتەوە.


رێباز یونس





ئەم هەواڵە 895جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad