English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
تووشبوویەکی کۆرۆنا لە دهۆک تۆمار دەکرێت
2020-04-23 [05:40 AM]

ZNA ــ هەولێر


وەزارەتی تەندروستی رایگەیاند، تووشبووێکی ڤایرۆسی کۆڕۆنا لە پارێزگای دهۆک دەستنیشانکرا، پیاوێکی تەمەن 46 ساڵە و دانیشتووی شاری دهۆکە.

وەزارەتی تەندروستی راگەیێندراوێکی بڵاوکردەوە و تێیدا هاتووە "لە بەردەوامی پشکنینەکان و گەڕان بەدوای گومانلێکراوان، تووشبووێکی ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ COVID-19 لە پارێزگای دهۆک دەستنیشانکرا، پزیشکێکی پسپۆڕە، رەگەزی پیاوە، تەمەن 46 ساڵە و دانیشتووی شاری دهۆکە".

بەپێی ئامارەکانی وەزارەتی تەندروستی، تاوەکو ئێستا لە دهۆک 16 کەس تووشی کۆرۆنا بوون، لەو ژمارەیەش 15یان چاکبوونەتەوە.

 

لە هەرێمی کوردستانیش تاوەکو ئێستا 338 کەس تووشی کۆرۆنا بوون کە 312 کەسیان چاکبوونەتەوە و چوار کەسیشیان گیانیان لەدەستداوە.





ئەم هەواڵە 10264جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad