English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
لە سلێمانی تووشبوویەکی نوێ بە کۆرۆنا تۆماردەکرێت
2020-04-23 [09:31 AM]

ZNA ــ هەولێر


وەزارەتی تەندروستی رایگەیاند، پیاوێکی تەمەن 39 ساڵی دانیشتووی شاری سلێمانی کە لە بەریتانیا گەڕاوەتەوە و ئێستا لە کەرەنتینە، تووشی کۆرۆنا بووە.

لە راگەیێندراوەکەی وەزارەتی تەندروستیی حکومەتی هەرێمی کوردستاندا هاتووە "لە بەردەوامی پشکنینەکان و گەڕان بەدوای گومانلێکراوان، تووشبوویەکی ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ COVID-19 لە پارێزگای سلێمانی دەستنیشانکرا، پیاوێکی تەمەن 39 ساڵی دانیشتووی شاری سلێمانییە و لە کەرەنتیندایە کە پێشتر گەشتی وڵاتی بەریتانیای کردووە".

هەر ئەمڕۆ لە دهۆک تووشبوویەکی دیکەی کۆرۆنا تۆمارکرا، بەمەش کۆی گشتیی تووشبووانی کۆرۆنا ئێستا لە هەرێمی کوردستان 339 تووشبوون.

لەو 339 کەسەی کە تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون، 312 تووشبوو چاکبوونەتەوە و 4 تووشبوویش گیانیان لەدەستداوە.





ئەم هەواڵە 2791جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
پشیله‌یه‌ك چۆن رێگری له‌ مارێك ده‌كات هه‌ڵبێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad