English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
عێراق دوای پنجا ساڵ گەنم هاوردە ناکات
2020-04-23 [09:57 AM]

​ZNA - هەولێر


بۆ یەكەم جارە دوای پەنجا ساڵ  ، عێراق گەنم ھاوردە ناكات و بۆ ھەناردەی جۆ ئامادەكاری دەكات.

وەزارەتی كشتووكاڵی عێراق به‌ ئاژانسی هه‌واڵی عێراقی رایگەیاند، لە ھەناردەی نزیكەی ٨٥٠ ھەزار تۆن بەرھەمی جۆ بۆ دەرەوەی وڵات نزیكبوونەتەوە ، ئاماژەی بەوەشدا یەكەم جارە لە دوای ٥٠ ساڵ ، گەنم ھاوردەناكات.

بە گوێرەی ئەم راپۆرتەی وەزارەتی کشتوکاڵ، عێراق لە ساڵی ٢٠١٨ ـەوە پلانێكی ستراتیژیی داڕشتووە، بۆ ئەوەی ئەگەر سنوورەكان دابخرێن یان دۆخێكی ناھەمواری لە ناكاو رووبدات،  دەستبەرداری ھاوردە بن.

عێراق ھەروەھا كاری لەسەر رێگەگرتن لە ھاوردەی ٢٥ بەرھەم كردووە و لە ناوخۆدا توانراوە بێ كێشە و بەكاتێكی خێرا بەرھەم دەهێندرێن.





ئەم هەواڵە 397جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
پشیله‌یه‌ك چۆن رێگری له‌ مارێك ده‌كات هه‌ڵبێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad