English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
قائیمقامی سلێمانی: به‌مه‌رجی پایه‌ندبون، به‌شێكی دیكه‌ی شوێنه‌كان ده‌كرێنه‌وه‌
2020-04-24 [01:49 AM]

ZNA - هه‌ولێر


قائیمقامی سلێمانی رایده‌گه‌یه‌نێت: هه‌نگاو به‌ هه‌نگاو به‌مه‌رجه‌كانی پابه‌ندبون به‌ خۆپارێزی له‌ ڤایرۆسی كۆرۆنا، قۆناغێكی دیكه‌ی ئاسایی كردنه‌وه‌ی ژیان و كردنه‌وه‌ی به‌شێكی دیكه‌ له‌ شوێنه‌ پێویستیه‌كانی هاوڵاتیان ده‌كرێنه‌وه‌.

ئه‌مڕۆ هه‌ینی (2020/4/24) ئاوات محمد، قائیمقامی سلێمانی له‌ دیوانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی له‌گه‌ڵ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كانی ته‌ندروستی، چاودێری بازرگانی، هاتوچۆ، ئاسایش و لیوای یه‌كی پاراستنی سلێمانی و نوێنه‌رانی سه‌ندیكاكانی كارمه‌ندانی ته‌ندروستی، پزیشكی ددان، نۆرینگه‌ و تاقیگه‌ پزیشكییه‌كان، ئارایشتگاكان و كرێكاران و كۆمه‌ڵه‌ی چێشتخانه‌ و میوانخانه‌كان كۆبوه‌وه‌.

له‌ كۆبونه‌وه‌كه‌دا ئاوات محمد، قائیمقامی سلێمانی رایگه‌یاند: ئاماژه‌ به‌ نوسرای ژماره‌ (98) ژوری ئۆپراسیۆنه‌كانی پارێزگای سلێمانی، هه‌نگاو به‌ هه‌نگاو به‌مه‌رجه‌كانی پابه‌ندبون به‌ رێنماییه‌ ته‌ندروستیه‌كان و خۆپارێزی له‌ ڤایرۆسی كۆرۆنا قۆناغێكی دیكه‌ی ئاسایی كردنه‌وه‌ی ژیان و به‌شێكی دیكه‌ له‌و شوێنانه‌ی‌ هاوڵاتیان له‌ شاری سلێمانی پێویستیانه‌ ده‌كرێته‌وه‌.

وتی: ڤایرۆسی كۆرۆنا به‌ڵایه‌كی گه‌وره‌ی جیهانییه‌، بۆیه له‌به‌ر سه‌لامه‌تی خۆتان و كه‌سه‌ ئازیزه‌كانتان‌ پابه‌ندی رێنماییه‌ ته‌ندروستیی و خۆپارێزییه‌كان بن و  به‌هه‌مو لایه‌كمانه‌وه‌ رێگری بكه‌ین له‌ بڵاوبونه‌وه‌ی ڤایرۆسه‌كه‌ و زیادبونی حاڵه‌ته‌كان.

وتیشی: لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی به‌ هاوكاری سه‌ندیكا و كۆمه‌ڵه‌كان نوێنه‌رانی پیشه‌ جیاوازه‌كان ڕێنماییه‌ نوێكارنی كاركردن كه‌ پابه‌ندبونه‌ به‌ رێنماییه‌كانی خۆپارێزی بڵاوی ده‌كه‌ن و پێوسته‌ هه‌مو لایه‌ك پابه‌ندبن به‌ جێبه‌جێكردنیه‌وه‌.

ئاماژه‌ی بۆئه‌وه‌شكرد: پێوسته‌ له‌كاتی كردنه‌وه‌ی شوێنه‌كان، سه‌رجه‌م مه‌رج و رێنماییه‌كانی خۆپارێزی و له‌ ڤایرۆسی كۆرۆنا له‌شوێنه‌كان جێبه‌جێ بكرێت و به‌رده‌وامیش لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كان چاودێری شوێنه‌كان ده‌كه‌ن، له‌كاتی هه‌بونی سه‌رپێچی شوێنه‌كه‌ و خاوه‌نه‌كه‌شی روبه‌ڕوی رێكاری یاسایی ده‌كرێته‌وه‌.

 

 





ئەم هەواڵە 2647جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
پشیله‌یه‌ك چۆن رێگری له‌ مارێك ده‌كات هه‌ڵبێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad