English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
جۆنسۆن دوای تووشبوونی به‌کۆرۆنا به‌ره‌وڕووی کێشەیەکی گەورە بووته‌وه‌
2020-04-25 [01:17 AM]

ZNA - هه‌ولێر


 

سەرۆک وەزیری بەریتانیا بۆریس جۆنسن كه‌ لە ئێستادا چارەسەری نەخۆشی کۆڤید 19 بۆ ده‌كرێت، لە ماوەی پـۆستەکەیدا بەرەو ڕووی مەزنترین سەختی دەبێتەوە، ئەویش چۆن داخستنی وڵاتەکە هەڵگرێت کەوا خەریکە بە شێوەیەکی بەرفراوان ئابوری بەریتانیا لەناودەبات.

جۆنسن "تەمەن 55 ساڵ" لە شوێنی مانەوەی لە ماڵی خۆی چارەسەری بۆ دەکرێت، له‌ سه‌ره‌تاكانی ئه‌م مانگە دوای تووشبوونی به‌ كۆرۆنا ڤایرۆس سێ شەو لە یەکەیەکی چاودێری ورد لە نەخۆشخانەیەکی لەندەن مایەوە. دوواترێ گوتی "بە ژیانم قەرزاری کارمەندانی نەخۆشخانەکەم".

به‌پێ بۆچوونه‌كان بۆریس جۆرنسۆن لە خۆئامادەکردندایە بۆ گەڕانەوە بۆ سەرکار، هه‌روه‌ها لە ژێر فشاردایە بۆ شیکردنەوەی ئەوەی کە چۆن و کەی پێنجەمین گەورەترین ئابووری جیهان لەو داخستنە پەکخەرە دەردەچێت.

حکومەتەکەی جۆنسن کەوا لەسەرخۆتربوو بەبه‌راوورد لە گەڵ هاوتا ئەوروپایەکانی بۆ داسەپاندنی داخستنی وڵاتەکە، کەوتە بەر ڕەخنەوە لەبەر کەمی توانای ئەنجامدانی تاقیکردنەوە وپشکنینی تەندروستی . هەروەها سەرکەوتوونەبووە لە دابەینکردنی ئەندازەی پێویست لە کەل وپەل وئامێری پاراستنی کەسی بۆ كارمه‌ندانی تەندروستی کە لە ناو جەرگەی کارەکەدان.

ڕۆژنامەی تێلیگراف ڕادەگەێنێت کەوا جۆنسن بەنیازە تا زوویەکی ڕۆژی دووشەممە بگەڕێتەوە سەر کارەکەی، وەزیری تەندروستی بەڕیتانیا مات هانکۆک گوتی ڕەوشی تەندروستی سەرۆک وەزیری باری دەروونی باشە ولە باش بووندایە.

ئیستراتیجی حکومەتەکە کە تا ئێستا بڵانەکراوەتەوە بۆ هەڵگرتنی داخستنی وڵاتەکە، بە شێوەیەکی زۆر ورد چاوی پێدادەخشێنرێتەوە لەودەمە ئەوانەی سەرمایە دەخەنەکارەوە هەوڵی دیارکردنی ئەوە دەدەن کە کام ئابووری سەرەکی خراپترین زیانی بەردەکەوێت بەهۆی توندترین قەیرانی تەندروستی گشتییەوە لەوەتەی بەرپابوونی ئینفلەوەنزای ساڵی 1918وە.

بەریتانیا پێنجەمین وڵاتە لا جیهاندا لە ڕووی کۆی زۆری ژمارەی گیانلەدەستدان بە ڤایرۆسی کورۆنا لە پاش ئەمەریکا، ئیتالیا، ئیسپانیا وفەرەنسا. هەروەها پسپۆرانی تەندروستی حکومەت گوتوویانە کەوا گیانلەدەستدان تەنیا لە ماوەی دوو هەفتەی دیکە ڕێژەکەی بە پەلە کەم دەبێتەوە.

وەزیری تەندروستی هانکۆک لە ڕۆژی دووشەممە 24 ی ئەم مانگە گوتی هێشتا زۆر زووە داخستنی وڵاتەکە هەڵگریت، سەرەڕای ئەوەی داتا وزانیارییە ئابوورییەکان ئاماژە بەوە دەکەن ئابووری بەریتانیا خەریکە دەروخێت لە ژێر فشاری داخستنەکەدا.

بەپێی پێشبینییەکانی بوجەی وڵاتەکە، ئابوورییەکە لەوانەیە بەرەوخراپترین نوشستی بروات لە ماوەی زیاتر لە 300 ساڵدا، تەنانەت پاش ئەوەی کە وزارەتی دارایی وبانکی ئینگلتەرا ژمارەیەک هەنگاوەی یارمەتیدانیان ئەنجامدا بۆ دەربازبوون لەو ڕەوشە.

بەپێی ئامارە فەرمییەکان فرۆشی کەل‌وپەل بەشێوەیەکی بێپێشینی نه‌كراو دابەزیوە، بەڵام لەبەر بەردەوامبوونی مەترسی داخستنی وڵات کڕینی مادە خۆراکییەکان زۆر زیادیان کردووە.

 

voa





ئەم هەواڵە 4249جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
پشیله‌یه‌ك چۆن رێگری له‌ مارێك ده‌كات هه‌ڵبێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad