English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
یۆڤانتس چاوی لە جۆکەرەکەی بەرشەلۆنەیە  
2020-04-25 [02:31 AM]

ZNA- ھەولێر 


یانەی یۆڤانتسی ئیتاڵی ھەوڵدەدات لەماوەی گواستنەوەی ھاوینەی یاریزانان یەکێک لە یاریزانەکانی بەرشەلۆنە بگوازێتەوە ریزەکانی . 

بەپێی ھەواڵێکی رۆژنامەی سپۆڕتی ئیسپانی ، یانەی یۆڤانتس گرنگی بە تواناکانی سێرجی رۆبێرتۆ دەدات و دەیەوێت لەماوەی گواستنەوەی ھاوینە بیگوازێتەوە ریزەکانی . 

لەھەواڵەکە ھاتووە ، سێرجی رۆبێرتۆ کە بە جۆکەری یانەی بەرشەلۆنە ناسراوە (چونکە توانای ھەیە لە چەند شوێنێک یاری بکات) ئاستێکی باش لەگەڵ یانەی کەتەلۆنەپێشکەش دەکات ، بەڵام یانەی بەرشەلۆنە ئامادەیی خۆی نیشانداوە دەست بەرداری ببێت . 

لەھەواڵەکە ئاماژە بەوەکراوە ، پێدەچێت گۆڕینەوەیەک لە نێوان ھەردوو یانەی بەرشەلۆنە و یۆڤانتس ئەنجامبدرێت ، بە گواستنەوەی رۆبێرتۆ بۆ یۆڤانتس و یەکێک لە یاریزانەکانی خانمە پیرەکە بۆ یانەی بەرشەلۆنە . 


یاسین ئەحمەد 
 





ئەم هەواڵە 10048جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad