English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
سیتین بەرشەلۆنە رزگار دەکات 
2020-04-25 [02:38 AM]

ZNA- ھەولێر 


یانەی بەرشەلۆنە ھەموو ھەوڵێک دەدات بۆ ئەوەی لەماوەی گواستنەوەی ھاوینەی یاریزانان فیلیپ کۆتینیۆ بفرۆشێت ، بەڵام یانە گەورەکان ئامادەنین گرێبەستی پێشکەش بکەن . 

بەپێی ھەواڵێکی رۆژنامەی مارکای ئیسپانی ، دوای تەواوبوونی پەتای ڤایرۆسی کۆڕۆنا یانە گەورەکانی ئەوروپا ئارەزوویان نییە گرێبەست لەگەڵ کۆتینیۆ مۆربکەن ، چونکە نرخی گرێبەستەکەی زۆر بەرزە . 

لەھەواڵەکە ھاتووە ، بەرپرسانی یانەی بەرشەلۆنە داوایان لەکیکی سیتینی راھێنەری کردووە پێگەیەک بۆ یاریکردنی کۆتینیۆ لەنێو پێکھاتەی بەرشەلۆنە بدۆزێتەوە بۆ ئەوەی لەیانەی کەتەلۆنی بمێنێتەوە . 

لەھەواڵەکە ئاماژە بەوەکراوە ، سیتین نیازی وایە دوای گەڕانەوەی کۆتینیۆ لە ھێلی ناوەڕاست لە تەک ئارسەر میلۆ و فرانکی دی یۆنگ یاری پێبکات و ئەرکی کۆتینیۆ بریتی دەبێت لەبەیەک بەستنەوەی ھێلی بەرگری بە ھێلی ھێرشبەرەوە . 

یاسین ئەحمەد 
 





ئەم هەواڵە 3376جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
پشیله‌یه‌ك چۆن رێگری له‌ مارێك ده‌كات هه‌ڵبێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad