English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
قایمقامی شەنگال: مەترسی لەسەر شەنگال ھەیە
2020-04-25 [04:26 AM]

ZNA-ھەولێر


 


قایمقامی قەزای شەنگال رایگەیاند، مەترسییەكی جیددی لەسەر شنەگال هەیە، دووبارە داعش لە سنووری قەزای شەنگال دەستی بە جموجۆڵ كردۆتەوە، ھەروەھا پێویستە سنوورەكان باشتر كۆنتڕۆڵ بكرێن.

مەحما خەلیل، قایمقامی قەزای شەنگال، بە ئاژانسی ھەواڵی زاگرۆسی راگەیاند: زانیاری تەوامان ھەیە لە سەر ئەوەی کە دووبارە داعش لە سنووری قەزای شەنگال دەستی بە جموجۆڵ كردۆتەوە، مەترسییەكی جیددی لەسەر شنەگال هەیە و لایەنە پەیوەندیدارەكانمان ئاگادار كردۆتەوە، داوامان كردووە پێش ئەوەی شتێک روو بدات، چارەسەری ئەو دۆخەكە بكرێت و رێگری لە داعش بكرێت پێش ئەوەی بتوانن كارێك بكەن و زیاتر بەهێز ببن، چونكە داعش لە سنوری شەنگال بەردەوام لە زیادبووندان.

قایمقامی قەزای شەنگال گووتی: پێویستە سنوورەكان باشتر كۆنتڕۆڵ بكرێن، چونکە زانیاریمان هەیە كە ٣٠٠ چەكداری داعش لە سووریاوە دزەیان كردووە بۆ ناو عێراق و سنووری شنگال و مووسڵ، بۆیە و ئەو پرسە لەلایەن لایەنە پەیوەندیدارەكانەوە بە جیددی وەربگیرێت، چونكە پێشتریش بە باشی پاك نەكرابووەوە، بۆیە پێویستە پێش ئەوەی كارەسات دروست بێت، رێگری لە داعش بكرێت.


رێباز یونس





ئەم هەواڵە 2518جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
پشیله‌یه‌ك چۆن رێگری له‌ مارێك ده‌كات هه‌ڵبێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad