English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
مستەفا كازمی ناوی وەزیرانی كابینەكەی دەگۆڕێت
2020-04-26 [10:34 AM]

​ZNA – هەولێر


سەرۆک وەزیرانی راسپێردراوی عێراق لیستی ناوی كاندیدەكان بۆ كابینەی نوێی حكومەتی عێراق دەگۆڕێت و بڕیارە لایەنە شیعەكانیش ئەمڕۆ لەبارەی لیستە نوێیەكە كۆببنەوە.

فازڵ فەتلاوی، پەرلەمانتاری هاوپەیمانی فەتح ئاشکرای کرد، پێدەچێت ئەمڕۆ مستەفا کازمی سەرۆک وەزیرانی راسپێردراوی عێراق، لیستێکی دیکەی ناوی ئەندامانی کابینەکەی بخاتە بەردەم هێزە سیاسییەکان.

فەتلاوی پێی وایە ، ئەگەر کوتلە سیاسییەکان لەسەر لیستە نوێیەکە بگەنە رێککەوتن، ئەوا چوارشەممە یان پێنچشەممەی ئەم هەفتەیە، ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق، بۆ دەنگدان بە حکومەتی نوێ کۆدەبێتەوە.

بڕیارە ئێوارەی ئەمڕۆش، لایەنە شیعەكان ده‌رباره‌ی لیستی نوێی ئەندامانی کابینەکەی کازمی كۆببنەوە.

 





ئەم هەواڵە 7225جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad