English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
بڕیاردەری لێژنەی دارایی: ئەم بڕیارەی لەبارەی مووچەی فەرمانبەرانی کوردستانەوە دراوە کاتییە
2020-04-26 [03:08 AM]

ZNA-ھەولێر


بڕیاردەری لێژنەی دارایی پەرلەمانی کوردستان رایگەیاند، ئەم بڕیارەی لەبارەی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستانەوە لە عێراق دراوە، کاتییە، ھەروەھا لە نزیکترین دەرفەتدا ئەم دۆخە ئاسایی دەبێتەوە.

محەمەد ئیلخانی، بڕیاردەری لێژنەی دارایی پەرلەمانی کوردستان، بە ئاژانسی ھەواڵی زاگرۆسی راگەیاند: ئەم بڕیارەی لەبارەی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستانەوە لە عێراق دراوە، کاتییە و لەگەڵ بڕیارەکانی پێشوو کە سیاسی بوون، جیاوازە، لە نزیکترین دەرفەتدا ئەم دۆخە ئاسایی دەبێتەوە و دارایی هەرێمی کوردستانیش بۆ دۆخی پێشووی خۆی دەگەڕێتەوە.

بڕیاردەری لێژنەی دارایی پەرلەمانی کوردستان گووتی: ئەو بابەتەی ئێستا لە نێوان عێراق و ھەرێمی کوردستان  هاتووەتە ئاراوە، پەیوەندی بە جێبەجێکردنی یاسای بودجەی ٢٠١٩ی عێراقەوە هەیە، ھەروەھا حکومەتی ھەرێمی کوردستان ئامادەیە بە گفتووگۆ و رێکەووتن ئەم کێشەیە چارەسەر بکات لەگەل حکومەتی عێراق.

محەمەد ئیلخانی ئەوەشی بە ئاژانسی ھەواڵی زاگرۆس راگەیاند: سەرکردایەتیی سیاسیی هەرێمی کوردستان لەگەڵ باشکردنی دۆخی بازرگانی و ئابووریی هەرێمی کوردستان و گەرەنتیکردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستاندایە و کاری بۆ دەکات.


رێباز یونس





ئەم هەواڵە 13126جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad