English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
راگەیاندراوێك لە وەزارەتی ناوخۆی هەرێمی کوردستانەوە
2020-04-26 [06:39 AM]

ZNA-هەولێر


 

وەزارەتی ناوخۆی هەرێمی کوردستان رایدەگەیێنێت، وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان جەخت لەوە دەکاتەوە کە تاوەکو ئێستا مەترسی بڵاوبوونەوەی کۆرۆنا بەردەوامە و نابێت سەرۆک یان ئەندامانی ژووری ئۆپەراسیۆنەکان لێدوان بدەن بەرەو ساردکردنەوەی هاووڵاتیان لە جێبەجێکردنی رێنماییەکانی خۆپاراستن و هەر کەسێک بەو ئاراستەیە لێدوان بدات بەرپرسیار دەبێت.

 

وەزارەتی ناوخۆی هەرێمی کوردستان ئەمڕۆ یەکشەممە 26-04-2020 راگەیێندراوێکی حەوت خاڵی بڵاوکردەوە و تێیدا هاتووە:

 

یەکەم: وەزارەتی تەندروستی جەخت لەوە دەکاتەوە کە تا ئێستا مەترسی بڵاوبوونەوەی کۆرۆنا بەردەوامە، لەبەرئەوە نابێت سەرۆک یان ئەندامانی ژووری ئۆپەراسیۆنەکان لێدوان بدەن بەرەو ساردکردنەوەی هاووڵاتیان لە جێبەجێکردنی رێنماییەکانی خۆپاراستن و هەر کەسێک بەو ئاراستەیە لێدوان بدات بەرپرسیار دەبێت.

 

دووەم: کردنەوەی شوێنی خزمەتگوزاری و بازرگانی لە پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆکان بەپێی ئەو دەسەڵاتەی کە دراوە بە پارێزگارەکان و سەرپەرشتیاری ئیدارە سەربەخۆکان نابێت ببێتە ئەگەری کەمتەرخەمی لە رێکارەکانی خۆپاراستن.

 

سێیەم: پێویستە لە هەر شوێنێک مەودای نێوان دوو کەس لە 1.5 مەتر کەمتر نەبێت و دەمامک و دەستکێش بەکاربهێندرێت لەلایەن هاووڵاتیان و خاوەن شوێنە خزمەتگوزاری و بازرگانییەکان.

 

چوارەم: پێویستە لەسەر ژووری ئۆپەراسیۆنەکانی پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆکان بەدواداچوونی تەواو بۆ جێبەجێکردنی رێکارەکانی خۆپاراستن بکەن و هەر شوێنێک پابەند نەبێت دادەخرێت.

 

پێنجەم: هاووڵاتیان ئاگاداردەکەین کە پابەندبن بە رێنماییەکانی خۆپاراستن بۆ ئەوەی ئەم دۆخە بە یەکەوە تێپەڕێنین و ناچار نەبین دەست بکەینەوە بە داخستی شوێنە خزمەتگوزارییەکان کە دەبنە هۆکاری دروستکردنی مەترسی لەسەر تەندروستیی گشتی.

 

شەشەم: ژوورەکانی ئۆپەراسیۆن راپۆرتێک ئامادە دەکەن لەسەر ئاستی پابەندبوونی هاووڵاتیان بە رێنماییەکانی خۆپاراستن لە شوێنە گشتییەکان و لە ماوەی 24 کاتژمێردا ئاراستەی وەزارەتی ناوخۆی دەکەن.

 

وەزارەتی ناوخۆی هەرێمی کوردستان رایدەگەیێنێت کە ئەم راگەیێندراوە لە رۆژی 26-04-2020 جێبەجێدەکرێت.

 

 

دەقی راگەیێندراوەکەی وەزارەتی ناوخۆی هەرێمی کوردستان





ئەم هەواڵە 7264جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
پشیله‌یه‌ك چۆن رێگری له‌ مارێك ده‌كات هه‌ڵبێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad