ZNA - هەولێر
وەزیری تەندروستیی ئیسئرائیل رۆژی یەکشەممە ٢٦ی نیسان نامەی دەستلەکار کێشانەوەی بە فەرمی رادەستی سەرۆکوەزیرانی وڵاتەکەی کرد
یاکۆف لیتزمەن، دوای دە ساڵ بەڕێوەبردنی پۆستی وەزارەتی تەندروستیی وڵاتەکەی، دەست لەکار دەکێشێتەوە.لیتز
وەزیری تەندروستیی ئیسرائیل لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاندووە، هاوتەریب لەگەڵ ستراتیژیی دەرچوون لە قەیرانی بڵاوبوونەوەی کۆرۆنا لە ئیسرائیل و لە سەروبەندی پێکهێنانی کابینەی نوێدا هاتمە سەر ئەم بڕوایە ئیدی نەگەڕێمەوە سەر پۆستی وەزارەتی تەندروستی.
لیتزمەن لەم راگەیەنراوەدا گوتوویەتی، دەیهەوێت لە ئێسرائیل بە دوای رێگەچارەیەک بۆ چارەسەرکردنی قەیرانی نیشتەجێبوون بگەڕێت.
وەزیری تەندروستیی ئیسرائیل پێشتر لەگەڵ هاوژینەکەی بەیەکەوە نەخۆشیی کۆرۆنایان گرتبوو.
هەتا ئێستا ژماری بەرکەوتووەنی ڤایروۆسی کۆڤید١٩ لە ئیسراییل گەیشتووەتە ١٥هەزار و ٣٩٨ کەس و ژمارەی مردوانیش ٢٠٠ کەسە.
ئەم هەواڵە 8029جار خوێندراوەتەوە |