English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
شوێنە ئایینییەکانی قوم هەتا ٢١ی مانگی پێنج ناکرێنەوە
2020-04-26 [09:07 AM]

ZNA - هەولێر


بەهرام سەرمەست، پارێزگاری پارێزگای قوم رۆژی یەکشەممە٢٦ی نیسان رایگەیاند، لە قوم نەخۆشانی کۆرۆنا ماون و شوێنە ئایینیەکانیش تا ٢١ مانگی ٥ ناکرینەوە.

سەرمەست، لە کۆتایی کۆبوونەوەیەکی ئینتەرنێتیی نێوەندی بەروڕووبوونەوەی کۆرۆنا گوتی: ئێستا ئەم نێوەندە، ئێرانی بەسەر سێ ناوچەی سوور، سپی و زەرد دابەش کردووە و لە هەرشارێک بگاتە بارودۆخی سپی، دەتوانن کۆبوونەوە رێوڕەسمەکان بەڕێوە ببەن و لە شارەکانی دیکە چاودێری‌کردن هەر وەک ئێستا دەمێنێتەوە.

پارێزگاری قوم لەبارەی ئەم شارەشەوە گوتی: "یەکێک لە مەرجەکانی بۆ زەردبوونی شارەکان نەبوونی مردووی کۆرۆنا  و نەخەواندنی نەخۆشی نوێیە کە ئێستا شاری قوم ئەم هەل‌ومەرجەی نیە و لەم رووەوە دۆخەکە ئاسایی نەبووەتەوە.

شاری قوم به هۆی هەڵکەتەوتنی هەندێک لەمەزارگەپیرۆزەکانی شیعان و قوتابخانەکانی خوێندنی ئایینی لەم شافرە، لە گەڵ نەجەف و مەشهەد،  یەکێک لە نێوەندە سەرەکییەکانی ئایینی شیعەیە.

چاودێڕان دەڵێن، ڤاریۆسی کۆرۆنا نزیکەی چوار مانگ لەمەوبەر بۆ یەکەم جار لە چینەوە گەیشتە شاری قوم و لەوێوە بۆ سەرانسەری ئێران تەشەنەی سەند.





ئەم هەواڵە 8038جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad