English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ڕێژەی بێكاری لەئەمەریكا گەیشتە لەسەدا 16
2020-04-27 [09:50 AM]

​ZNA – هەولێر


كۆشكی سپی رایگەیاندووە، چاوەڕێ دەكرێت ئەمەریكا بە دوو مانگی سەخت تێپەڕێت و ڕێژەی بێكاری زیاتر بێت بەهۆی داخستنی كۆمپانیاكان.

كیڤن ھاسیت، راوێژكاری ئابووری كۆشكی سپی بە رۆژنامەنووسانی راگەیاند، پێشبینی دەكه‌ن ئەم مانگە لە چوارچێوەی كاریگەرییە نەرێنییەكانی ڤایرۆسی كۆرۆنا لەسەر ئابووری وڵاتەكە،  تێكڕای بێكاری لە ئەمەریكا بەرێژەی 16% بەرزبێتەوە، چونكە ئەو بەربەستانەی بەھۆی كۆرۆناوە دانراون، بووەتە ھۆكار كە لە نیوەی مانگی رابردوودا ژمارەیەكی پێوانەیی لە ئەمەریكییەكان، كە ژمارەیان 26 ملیۆن و 500 كەسە، داوای ھاوكاریی دارایی لە حكوومەتی ئەمەریكا بكەن.

راشیگەیاند، پێشبینی دەكرێت دوو مانگی داھاتوو زۆر مەترسیدار بێت لەسەر ئابووری ئەمەریكا و ژمارەی بێكاران زیاتریش بێت.

ئەوەش لە كاتێكدایە بەھۆی كۆرۆناوە، ئەمەریكا ناچار بە  داخستنی گشتی كرا و بەھۆیەوە كۆمپانیاكان داخران و لە ئەنجامیشدا تێكڕای بێكاری رووی لە بەرزبوونەوەی بەرچاو كرد.

 





ئەم هەواڵە 2230جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
پشیله‌یه‌ك چۆن رێگری له‌ مارێك ده‌كات هه‌ڵبێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad