ZNA – هەولێر
ئەمەریكا 30 رۆژی دیكەی مۆڵەت بۆ عێراق درێژكردەوە بۆ كرینی كارەبا و گازی سرووشتی لە ئێران، هەروەها چاوەڕێی پێکھێنانی حکومەتی عێراق دەکات و پێداچوونەوە بەو رێگە پێدانە دەکات کە بە عێراقی دابوو.
بەرپرسێکی وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا ئاشكرای دەكات، مایک پۆمپیۆ چاوەڕێی پێکھێنانی حکومەتی عێراق دەکات و پێداچوونەوە بەو رێگە پێدانە دەکات کە بە عێراقی دابوو بۆ کڕینی کارەبا لە ئێران.
ئاماژە بەوەشكراوە، ئێستا ئەو رێگەپێدانە بۆ ماوەی 30 رۆژ وەك دواجار درێژکراوەتەوە و چاوەرێی پێکھێنانی حکومەتی نوێی عێراق دەکەن.
پێشتر ئەمەریکا بەھۆی خراپی دۆخی عێراقەوە بۆ ماوەی سێ مانگ رێگەی بە عێراقدا بەردەوام بێت لە کڕینی کارەبا وغازی سرووشتی لە ئێران.
26ی مانگی داھاتوو ئەو وادەیە کۆتایی دێت و پێناچێت ئەمەریکا چیتر ئەو رێگە پێدانە درێژبکاتەوە.
ئەم هەواڵە 1288جار خوێندراوەتەوە |