English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
سلێمانی... کەسێک کچێک دەکوژێت و ھەڵدێت
2020-04-27 [02:17 AM]

ZNA-ھەولێر



بەرێوبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی رایگەیاند، ئەمڕۆ دووشەممە، لە هەواڵی كوشتنی كچێك ئاگادارکراینەوە، بکوژی کچەکەش ھەڵاتووە، ھەروەھا پۆلیس لێکۆڵینەوەی دەست پێ کردووە.

بەشی راگەیاندن و پەیوەندیەکانی بەرێوبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی، بە ئاژانسی ھەواڵی زاگرۆسی راگەیاند: ئەمڕۆ دووشەممە٢٧ی٤ی٢٠٢٠ لە هەواڵی كوشتنی كچێكی گەنج لە گەڕەكی چوارچرای ئاگادار كراینەوە، ھەروەھا ئەو كچەی کوژراوە تەمەنی ١٨ ساڵە و بە فیشەك كوژراوە و بكوژەكەشی هەڵاتووە.

پۆلیسی پارێزگای سلێمانی ئەوەشی روونکردەوە، کە هەتا ئێستا وردەکاری لەبارەی ئەو ڕووداوە و هۆکارەی کوشتنەکەی ڕوون نەبووە و لێکۆڵینەوەکان دەستیان پێ کردووە.

بەپێی ئەو زانیارییانەی بەرپرسانی ئەمنیی سلێمانی باسیان لێوە کردووە، ئەو کچەی کوژراوە، لە ماڵی کەسێک بووە و ئێستا پۆلیس بە دوای ئەو کوڕەدا دەگەڕێت کە کچەکە لە ماڵەکەیدا بووە.


رێباز یونس





ئەم هەواڵە 4186جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad