English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
زانیاری له‌سه‌ر تووشبووه‌كه‌ی داره‌شه‌كرانی هه‌ولێر
2020-04-27 [02:06 AM]

ZNA - هه‌ولێر


 

پەنابەرێکی رۆژئاوای کوردستان کە دانیشتووی کەمپی دارەشەکرانی پەنابەرانی رۆژئاوای کوردستانە، توشی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ بووە، بەڵام ئەم تووشبووە بۆ ماوەی ٩ رۆژە بە مەبەستی کارکردن لە کەمپ چووەتە دەرەوە و لەو ماوەیەدا بە هیچ شێوەیەک سەردانی کەمپی نەکردووە و مەترسی لەسەر دانیشتووانی کەمپەکە نیە.

ده‌زگای بارزانی له‌ ماڵپه‌ڕه‌كه‌ی خۆیدا زانیاری له‌سه‌ر تووشبووه‌كه‌ی داره‌شه‌كران بڵاوكرده‌وه‌ و رایگه‌یاند، لە رێکەوتی ١٨/٤/٢٠٢٠ ئەو پەنابەرە بە مەبەستی کارکردن لە یەکێک لە کۆمپانیاکانی کوردستان داوای لە بەڕێوەبەایەتی کەمپی دارەشەکران کردووە کە کەمپەکە بەجێ بهێڵێت و پێی راگەیەندراوە کە لەماوەی کەرەنتینەدا بۆی نیە بگەڕێتەوە کەمپ. ئەم رێوشوێنە بۆ سەرجەم دانیشتوانی کەم جێبەجێکراوە بە پێی بڕیاری وەزارەتی ناوخۆی هەرێمی کوردستان.

پاش ٩ رۆژ لە جێهێشتنی کەمپ، پەنابەری تووشبوو بە ڤایرۆسی کۆڕۆنا بە مەبەستی گەڕانەوە بۆ کەمپ داوایەک پێشکەشی بەڕێوەبەرایەتی کەمپی دارەشەکران دەکات و داوای لێدەکرێت تێستی ڤایرۆسی کۆڕۆنا بکات، پێش ئەوەی بتوانێت بێتەوە ناو کەمپەکە. دوای تێستی ڤایرۆسی کۆڕۆنا دەرکەوت کە ئەو پەنابەرە یەکێکە لە هەڵگرانی ڤایرۆسەکە و رێگری کرا لە گەڕاندنەوەی بۆ ناو کەمپی دارەشەکران و بەو پێیەش هەتاکوو ئێستا دانیشتوانی کەمپەکە مەترسی تووشبوونی ڤایرۆسی کۆڕۆنایان لەسەر نیە و قەدەغەی هاتووچۆش هەتا بەتەواوەتی کۆنترۆڵکردنی ڤایرۆسی کۆڕۆنا بەردەوام دەبێت.

تێستی ڤایرۆسی کۆڕۆنا بۆ خێزانی ئەو تووشبووەکراوە و ئەوڕۆ رێکەوتی 27/4/2019 بە شێوەیەکی هەڕەمەکی تێست بۆ دانیشتوانی کەمپی دارەشەکران دەکرێت.





ئەم هەواڵە 2608جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
پشیله‌یه‌ك چۆن رێگری له‌ مارێك ده‌كات هه‌ڵبێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad