English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
پێشبینی دەکرێت رێژەی بێکاری لە ئەمریکا بەرز بێتەوە
2020-04-27 [05:45 AM]

​ZNA - هەولێر


كیڤن ھاسیت راوێژكاری ئابووریێی كۆشكی سپی، پێشبینیی کردووە بە هۆی کاریگەریی کۆرنا لەسەر ئابووریی ئەم وڵاتە، ئەم مانگە  تێكڕای بێكاری لە ئەمریكا بەرێژەی %١٦ بەرزبێتەوە.

ئەم راوێژکارە ئابوورییەی ئەمریکا پێی‌وایە، به‌هۆی رێكاره‌كانی بەرەنگار بوونەوەی كۆرۆنا، لە نیوەی مانگی رابردوو ژمارەیەكی پێوانەیی بێكاری لە نێو ئەمریكییەكان تۆماركراوه‌، كە ژمارەیان ٢٦ ملیۆن و ٥٠٠ ھەزار كەسە و داوای ھاوكاریی دارایی لە حكوومەتی ئەمریكا ده‌كەن.

كیڤن ھاسیت هەروەها دەڵێت، پێشبینی دەكرێت دوو مانگی داھاتوو لەسەر ئابووری ئەمریكا زۆر مەترسیدار بێت و ژمارەی بێكاران زیاتریش بێت.





ئەم هەواڵە 3154جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad