English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
هەوڵێک بۆ یەکخستنی ڕەوتە کوردەکانی رۆژئاوا دەستی پێکردووە
2020-04-27 [06:04 AM]

ZNA - هه‌ولێر


 

سەما بەگداش، وتەبێژی پەیەدە لە وتەکانیدا باسی پڕۆسەی یەکگرتنی ڕەوتەسیاسییە کوردەکان لە سووریا کرد و ڕایگەیاند: PYD ئامادەیە یەکڕیزیی نێوماڵی کوردی سووریا لە ئەستۆ بگرێت.

شاندێک لە پارێزەران، پزیشکان و مامۆستایانی کوردستانی سووریا هەوڵێکیان بۆ یەکخستنی ڕەوتە کوردەکان لە سووریا دەست پێکردووە بەم مەبەستەش لە قامیشلو لەگەڵ ئەندامانی پارتی یەکێتی دیموکراتیکی سووریا (PYD) و ئەنجومەنی نیشتمانیی کوردانی سووریا ENKS)) کۆ بوونەوە.

ئاژانسی هاوارنیووز لەمبارەوە ڕایگەیاندووە بەختیار حسێن ئەندامی شاندی دانوستانکاری کوردانی سووریا لە لێدوانێکی ڕۆژنامەوانیدا لەبارەی ئەو دیدارەوە وتوویەتی: ئەندامانی پەیەدە و ئەنەکەسە ڕوانگەیێکی ئەرێنییان لەبارەی یەکگرتنی ڕەوتە سیاسییە کوردەکان لە باکووری سووریا هەبووە، لەگەڵ هەردوو حزبەکە کۆ بووینەوە و هەردوو لایەنەکە گەشبین بوون لەبارەی پڕۆسەی دانوستاندنەکان.

هەروەها سەما بەگداش، وتەبێژی پارتی یەکێتی دیموکراتیک لەبارەی ئەم دیدارەوە دەڵێت: هەڵمەتەکانی ئەم شاندە زۆر بەبایەخن. ئێمە ئامادەین هەر چەشنە بەرپرسیارێتییێک بۆ یەکڕیزیی نێوماڵی کورد بگرینە ئەستۆ و بۆ ئەوەی کە هەوڵەکان لەمبارەوە سەرکەوتوو بن، هەر بەرپرسیارێتیێک بخرێتە ئەستۆی ئێمە ئەنجامی دەدەین.

 

كوردپرێس

 





ئەم هەواڵە 2278جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
پشیله‌یه‌ك چۆن رێگری له‌ مارێك ده‌كات هه‌ڵبێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad