English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
بەریتانیا.. بۆریس جۆنسۆن دوای چاكبوونه‌وه‌ی له‌ ڤایرۆسی كۆرۆنا گەڕایەوە سەر کارەکەی
2020-04-27 [06:11 AM]

ZNA - هه‌ولێر


سەرۆکوەزیرانی بەریتانیا، بۆریس جۆنسۆن دوای تووشبوونی بە ڤایرۆسی کۆرۆنا و کەرەنتینکردنی دوای, ۲۲ رۆژ لە دابڕان چاکبووەوە و گەڕایەوە سەر کارەکەی.

بۆریس جۆنسۆن دوای تووشبوونی بە ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ (COVID-19) و وەرگرتنی چارەسەر، چاکبووەوە و ئەمڕۆش لە یەکەمین رۆژی دەستپێکردنەوەی کاردا، لەڕێی ڤێدیۆ کۆنفڕانسەوە سەرۆکایەتی کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیران دەکات و پێدەچێت دوای کۆبوونەوەکەش کۆنگرەی رۆژنامەوانی سازبکات.

بەپێی رۆژنامەی تەلەگراف، چاوەڕوان دەکرێت سەرۆکوەزیرانی بەریتانیا، بۆریس جۆنسۆن لە میانی ئەم هەفتەیەدا، پلانەکانی بۆ سووککردنی رێوشوێنەکانی بەرەنگاربوونەوەی ڤایرۆسەکە بخاتەڕوو.

یەکێک لە یاریدەدەرانی بۆریس جۆنسۆن کە نەیویستوە ناوی ئاشکرا بکرێت لە لێدوانێکیدا بۆ رۆژنامەکە باسی لەوە کردووە کە لە حەوتی ئایاردا، حکوومەت لەڕووی یاساییەوە چاو بە رێوشوێنەکانی تایبەت بە کەرەنتینەدا دەخشێنێتەوە، بەڵام پێدەچێت سەرۆکوەزیران پێش ئەو وادەیە رێوشوێنەکان سووک بکات.

 

ئاژانسه‌كان





ئەم هەواڵە 1204جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad