ZNA - هەولێر
سێ چالاکی تۆرە کۆمەڵایەتییەکانی چین دوای ئەوەی هەواڵی سانسۆڕکراوی تەشەنەسەندنی کۆرۆنای ئەم وڵاتەیان لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانەوە ئەرشیڤ کردووە، بێ سەروشوێن کران.
شیمانە دەکرێت ئەم سێ کەسە لەلایەن پۆلیسی چینەوە دەستبەسەر کرابن.
برای یەکێک لە بێسەروشوێن بووان گوتوویەتی ئەم سێ کەسە لە کاتێکدا بۆ پەرەسەندنی نەرمئامێر یان پرۆژەی Crowe- sourcing کاریان دەکرد، رۆژی ١٩ی نیسان بێسەروشوێن کراون.
ئەم پرۆژەیەی لەلایەن خۆبەخشانەوە بەڕێوەدەچێت، ناوی تمینۆس٢٠٤٩یە و هەموو ئەو بابەتانەی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا لایەن سانسۆڕی توندی ئۆنلاینی حکومەتی چێنەوە بلۆک دەکرێن یان رەشکراونەتەوە، لە ئەرشیڤدا دەپارێزێت.
چین هەتا ئێستا ئیزنی بە تۆێژەرانی زانستیش نەداوە بۆ لێکۆڵینەوە سەردانی شاری ووهان بکەن. دەگوترێت بۆ یەکەم جار ڤایرۆسی کۆرۆنا لە تاقیگەیەکی شاری ووهانەوە بە جیهاندا بڵاوبووەتەوە.
ئەم هەواڵە 2485جار خوێندراوەتەوە |