English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
وەرزی هەشتەمی Brooklyn Nine-Nine باس لە کۆرۆنا دەکات
2020-04-27 [10:15 AM]

هەولێر – ZNA


تۆڕی NBC رایگەیاند، وەرزی هەشتەمی زنجیرەی Brooklyn Nine-Nine باس لە ڤایرۆسی کۆرۆنا دەکات.

 

 بەرهەمهێنەری ئەم بەرهەمە دان جۆر ئاماژەی بۆ ئەوەکردووە، بەهۆی ئەو دۆخەی جیهان لە دوای بڵابوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا تێیکەوتووە، بڕیاریاندا لە وەرزی هەشتەمی زنجیرەکەدا باس لەو ڤایرۆسە بکەن.

 

لەلایەکی دیکەوە تۆڕی NBC پەخشکردنی وەرزی پێنجەمی زنجیرەی Blindspot دواخست و بڕیارە لە 7 ئایاری داهاتوو پەخشبکرێت.

 

بڕیاربوو ئەم بەرهەمە لە 30 ئەم مانگە پەخشبکرێت، بەڵام بەهۆی گۆڕانکاری لە کاتی پەخشکردنی بەشێک لە زنجیرەکانی ئەم بەرهەمە ، کاتی پەخشکردنی ئەم بەرهەمەش گۆڕانکاری بەسەردا هات.

 

هۆکاری سەرەکی گۆڕانکاری لە پەخشی درما تەلەڤزیۆنییەکان، بڵابوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنایە لە جیهانە کە بەهۆیەوە وێنەگرتنی زنجیرەکان وەستاون.

 

هەر بەهۆی بڵاوبوونەوەی ئە ڤایرۆسە کاری وێنەگرتن و نمایشکردنی فیلمەکان لە سینەماکاندا گۆڕانکاریان بەسەردا هاتووە.

 

 

 

 





ئەم هەواڵە 8944جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad