ZNA-هەولێر
دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا رایگەیاند، رەنگە ئەمریکا داوای سزای دارایی گەورە بکات بەسەر چین بەهۆی ڤایرۆسی کۆڕۆناوە.
لە وەڵامی پرسیارێکدا ئایا ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا هاوشێوەی ئەڵمانیا داوای پارە لە چین دەکات کە داوای 130 ملیار دۆلاری کردووە لە چین، ترەمپ، لە وەڵامدا لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانی لە کۆشکی سپی گوتی، ئیدارەی ئەمریکا تاوتووی ئەم بژاردە دەکات.
ترەمپ، لەم بارەیەوە گوتی، "دەتوانین شتی ئاسانتر بکەین. هەلێکمان هەیە بۆ بەدەستهێنانی ئەوە بەشێوەیەکی زۆر ئاسانتر. ئەڵمانیا تاوتووی رەوشەکە دەکات، ئێمەیش تاوتووی رەوشەکە دەکەین. ئێمە باس لە بڕە پارەیەکی زۆر گەورەتر دەکەین لەوەی ئەڵمانیا"، ئەوەشی زیاد کرد، "تا ئێستا بڕە پارەکەمان دیاری نەکردووە".
ترەمپ، پێی وایە، هەموو جیهان دەناڵێنێت، چونکە لایەنێک لە سەرەتاوە بەباشی مامەڵەی نەکرد.
ئەم هەواڵە 6523جار خوێندراوەتەوە |