English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
دوو ته‌قینه‌وه‌ی خۆكوژی له‌ كه‌ركووك روویاندا
2020-04-28 [11:10 AM]

ZNA - هه‌ولێر


 

دوو ته‌قینه‌وه‌ی خۆكوژیی له‌ به‌رده‌م باره‌گای هه‌واڵگری عێراق له‌ كه‌ركووك روویاندا.

دوو خۆكوژ‌ خۆیان گه‌یاندووه‌ته‌ نزیك ده‌رگه‌ی باره‌گای هه‌واڵگری عێراق له‌ گه‌ڕه‌كی قادسیه‌ی 2 له‌ كه‌ركووك و له‌وێش خۆیان ته‌قاندووه‌ته‌وه‌.

ئه‌و دوو خۆكوژه‌ له‌ كۆڵانه‌كانه‌وه‌ خۆیان گه‌یاندووه‌ته‌ باره‌گای ده‌زگای هه‌واڵگری، ئێستاش هێزه‌ ئه‌منییه‌كان و تیمه‌كانی فریاگوزاری گه‌یشتوونه‌ته‌ شوێنه‌كه‌.

به‌ گوێره‌ی زانیارییه‌كان سه‌ره‌تا خۆكوژی یه‌كه‌م خۆی ته‌قاندووه‌ته‌وه‌، به‌هۆیه‌وه‌ كه‌سێك بریندار بووه‌، دوای ئه‌وه‌ی چه‌ند كه‌سێك هاتوونه‌ته‌ شوێنه‌كه‌، خۆكوژی دووه‌میش خۆی ته‌قاندووه‌ته‌وه‌ و چوار كه‌سی دیكه‌ش برینداربوونه‌.

كارمه‌ندانی باره‌گای ده‌زگای هه‌واڵگری، ته‌قه‌یان له‌ خۆكوژه‌كان كردووه‌ و ناچاریان كردوون به‌ر له‌وه‌ی بگه‌نه‌ شوێنی مه‌به‌ست خۆیان ته‌قاندووه‌ته‌وه‌.

 

K24





ئەم هەواڵە 3100جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad