ZNA - هەولێر
هەتا ئێستا هەزارن کەس بە هۆی کۆرۆنا و سەدن کەسیش بە هۆی خواردنەوەی کحولی ساخته لە ئێران گیانیان لەدەست داوە.
دوای ئەوەی ژمارەی تووشبووانی ڤایرۆسی کۆرۆنا بە گوێرەی راگەیەندراوی وەزارەتی تەندروستیی ئێران گەیشتە نزیکەی ١٠٠هەزار کەس، ژمارەی مردووانیش لە٥ هەزار و ٨٠. کەس تێپەری، نزیکەی ٧ سەد کەسیش بەهۆی خواردنەوەی کحوولی ساختە گیانیان لەدەست داوە و چەند هەزارکەسێش ژاراوی بوونە.
کیانووش جەهانپوڕ گوتەبێژی وەزارەتی تەندروستی ئێران رایگەیاند، دوای بڵاوبوونەوەی کۆرۆنا لەو وڵاتە 525 کەس بەهۆی خواردنەوەی کحول گیانیان لە دەستداوە، بەڵام سەرچاوە نافەرمییەکان باس لە زیاتر لە ٧٠٠ مردوو دەکەن.
بە گوتەی بەرپرسانی رێکخراوی جیهانیی تەندروستی، ژمارەی زیانە گیانییەکانی نەخۆشیی کۆرۆنا لە ئێران پێنج ئەوەندەی ئەو ژمارەیە لەلایەن وەزارەتی تەندروستیی ئەم وڵاتەوە بڵاو دەکرێتەوە.
ئەم هەواڵە 7810جار خوێندراوەتەوە |