English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
چەند رێنماییەکی گرنگ بۆئەوەی لە رەمەزاندا بە چالاکی و تەندروستی بمێنیتەوە
2020-04-28 [12:28 PM]

ZNA ــ هەولێر



لە مانگی رەمەزان بەهۆی گۆڕانکاری لە رۆتینی رۆژانە و سیستمی خۆراکی، مانەوە بەبرسێتی تینوێتی بۆ ماوەیەکی زۆر، رەنگە کاتەکان ئاسان تێنەپەڕن، هەروەها ئەنجامدانی چەند هەڵەیەک لە سیستمی خۆراکی و چالاکی رۆژانە دەکرێت زیاتر ماندوت بکات، دەتوانیت ئەم چەند رێنماییە جێبەجێبکەیت بۆ ئەوەی بە تەندروستی و چالاکی بمێنیتەوە.

یەکەم: دوربکەویتەوە لە خواردنە سوێر و چەورەکان لە پارشێودا، چونکە دورتدەخاتەوە لە تینوێتی و ئازاری گەدە.

دوەم: خواردنەوەی 8 پەرداخ ئاو یامەتیدەرە تا هەست بە ماندوبونی زۆر نەکەیت.

سێیەم: خواردنی کاربۆهیدرات وزەیەکی زۆرت دەداتێ بەدرێژایی رۆژ.

چوارەم: خواردنی ماست و شیر یەکێکە لە خۆراکە گرنگەکان، جەستە لە وشکبونەوە دەپارێزێت.

پێنجەم: دوربکەوە لە خواردنی شیرینی لە دوای نانخواردن.

شەشەم: خوادنی پاقلەمەنیەکان وادەکات بۆ ماوەیەکی زۆر هەست بە تێریبکەیت.

حەوتەم: هەوڵبدە کاتەکانت رێکبخەیت و رۆژەکەت بەپلان بێت.

هەشتەم: بەڕێژەی پێویست بخەوە و پشو وەربگرە، بۆ دورکەوتنەوە لە سەرئێشە بە درێژایی رۆژ.

نۆیەم: بیرکردنەوە لە خواردن و خواردنەوە بە بە درێژایی رۆژەکە وادەکات کاتەکان درەنگ تێبپەرن، بۆیە خۆت سەرقاڵ بکە چالاکی جۆراوجۆرەوە.

دەیەم: هەوڵبدە وەرزش بکەیت لەم مانگەدا و وەرزشی یۆگا باشترین وەرزشە کە لە رەمەزاندا ئەنجامیبدەیت.





ئەم هەواڵە 2902جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
پشیله‌یه‌ك چۆن رێگری له‌ مارێك ده‌كات هه‌ڵبێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad