English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
کومان : بەرشەلۆنە دوو گرفتی ھەیە 
2020-04-28 [03:11 AM]

ZNA- ھەولێر 


رۆنالد کۆمان ئەستێرەی پێشووی یانەی بەرشەلۆنە و راھێنەری ئێستای ھەڵبژاردەی ھۆڵەندا دەڵێت ، پێویستە یانەی بەرشەلۆنە خۆی لەگەڵ ئەوە رابێنێت کە بەبێ میسی یاری بکات . 

لەمیانەی چاوپێکەوتنێکی لەگەڵ رۆژنامەی سپۆڕتی ئیسپانی کومان رایگەیاند : بەرشەلۆنە تیپێکی باش و بەھێزە و لە ئێستاشدا لە پلەی یەکەمن ، بەڵام لەگەڵ ئەوەش دوو گرفتیان ھەیە دەبێت چارەسەری بکەن  

کومان گووتیشی : گرفتی یەکەم ئەوەیە بەرشەلۆنە ناتوانێت بە ستایلێکی توند بۆ ماوەی ٩٠ خولەک یاری بکات و لە یاری بەرامبەر لیڤەرپول باجەکەی دا ، ھەروەھا لە ئێستادا ناتوانن وەک جاران کۆنترۆلی تۆپ ، لەبەرئەمە دەبێت رێگەی دیکەی یاریکردن بدۆزنەوە کە بگونجێت لەگەڵ بارودۆخی ئێستا . 

کومان راشیگەیاند : میسی باشترین یاریزانی تۆپی پێیە ، بەڵام ئەویش مرۆڤە و رۆژێک دێت توانای یاریکردنی نامێنێت ، لەبەر ئەمە پێویستە بەرشەلۆنە خۆی لەگەڵ ئەو بارودۆخە رابێنێت کە تێیدا میسی یاری ناکات ، چونکە بە بێ ئەو یاریکردن جیاوازتر دەبێت . 

یاسین ئەحمەد 
 





ئەم هەواڵە 6718جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad