English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
حکومەت چون مامەڵە لەگەڵ پێشهاتەکانی ئێستادا بکات ؟
2020-04-28 [06:08 AM]

نوسيني : سەلاح بەیتولا ئاکرەیی


هەرێمی کوردستان بە پێی ستانداردی ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی لە ڕوبەوبونەوەی پەتای کوڕونا سەرکەوتوو بووە
و لە ڕیزی وڵاتانی گەشە سەندوو ئەژمار دەکرێت

کە توانیویەتی بە شێوەیێکی زور باش پێشگیری لە بڵاوبونەوەی نەخوشیەکە بکات

بەڵام پرسیار لێرەدا ئەوەیە:

ئایا حکومەتی هەرێمی کوردستان لە توانایدا دەبێت سەرکەوێت بەسەر قەیرانی ئابوری دا
کە پێشبینی دەکرێت قەیرانی ئابوریش ڕوبەڕوی مروڤایەتی ببێتەوەو و پێش زورێک لە دەوڵەتانیش هەرێمی کوردستان بگرێتەوە؟

ئایا کێشەی هەرێم تەنها لە دانی موچە داکورت دەبێتەوە بە موچەخوران؟

یانیش زور ڕەهەندی دیکە بونیان هەیە و هەرێم دەبێ ئامادە سازی بکات بو ڕێگریکردن لە قەیرانی ئابوری؟

ئەمەو زور پرسیاری تر کە هەمویان پەیوەستن بە چارەنوسی هەرێمی کوردستانەوە لە ئایندەدا.

سەرکەوتن بەسەر پەتای کوڕونادا مایەی دەستخوشی لێکردنە لە حکومەتی هەرێم

بەڵام پێویستە حکومەت پلانێکی بە هێزیشی هەبێت
و خوی ئامادە بکات بو پێشگیری کردن لە قەیرانی ئابوری
و بە شێوەیێکی گشتگیر پلانەکە جێبەجێ بکات بە یەکسانی
چونکە نابێت لایەنێک لە نێو بازنەی پلانەکەدا بێت و لایەنی تریش فەڕاموش بکرێت

بو نمونە هاوڵاتیان گشتیان موچەخور نین
ژمارەیێکی دیاریکراوی کومەڵگاکەمان موچەخوری حکومەتن

ئەوانیتر لە ڕێگای کارو کاسبی بژێوی ژیانی خویان دابین دەکەن

کەواتە حکومەت دەبێ لەم قوناغەی ئێستادا هەوڵی دروستکردنی هاوسەنگیەک بدات

و هەمو هاونشتیمانیان بگرێتەوە و پلانەکەی گشتگیر بێت

ئاماژەکان ئەوە دەردەخەن کە هەرێمی کوردستان لە سەرەتای دروستبونی کریزی ئابوری دایە

و پێویستە هەر ڵە ئێستاوە ئامادە سازی بکات
بو ڕوبەڕو بونەوەی قەیرانێکی مەترسیدارتر لە کوڕونا کە پێشبینی دەکرێت ڕو لە هەرێم بکات و ئەویش قەیرانی ئابوریە.





ئەم هەواڵە 325جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
پشیله‌یه‌ك چۆن رێگری له‌ مارێك ده‌كات هه‌ڵبێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad