English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
گۆرانییە نوێیەکەی زە ویکند بەردەوامە لە سەرکەوتن
2020-04-28 [08:55 AM]

هەولێر – ZNA


گۆرانییەکی نێو ئەلبوومی نوێی گۆرانیبێژی جیهانی، زە ویکند بەردەوامە لە سەرکەوتن و بیسەرێکی زۆری هەیە.

 

گۆرانییەکە بەناوی Blinding Lightsیە و یەکێک لە تراکەکانی نیو ئەلبوومەکەی ئەو گۆرانیبێژەیە بەناوی After Hours کە لە مانگی مارسی رابردوودا بڵاوکرایەوە.

 

ئەم بەرهەمە لە رادیۆکانی تایبەت بە میوزیکی پۆپ کە لە ماوەی 19 تاوەکو 25 ئەپرێل 19 هەزار و 768 جار پەخشکراوە.

 

ئەلبومی نوێی ئەو گۆرانیبێژە بۆ ماوەی چوار هەفتەیە لە رێزبەندی یەکەمی ئەو لیستەدا بووە.

 

ئەلبوومەکە لە 14 تراکی گۆرانی پێکهاتووە و لە 20 مارسی رابردوو بڵاوکرایەوە و پێشوازییەکی بەرچاوی لێکراوە.

 

سێ لە تراکەکانی نێو ئەو ئەلبوومە نوێیە بەشێوەی ڤیدیۆکلیپ بەرهەمهاتوونە و بڵاوکراونەتەوە.

 

 

 

 

 





ئەم هەواڵە 2635جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad