English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
دەستەی سەرۆکایەتیی پەرلەمان و سەرۆک فراکسیۆنەکان کۆ دەبنەوە
2020-04-29 [08:02 AM]

ZNA-هەولێر


ئەمرۆ چوارشەممە سەرۆکایەتیی پەرلەمانی کوردستان و سەرۆک فراکسیۆنەکان، بۆ دەست پێکردنەوەی کۆبوونەوەکان، کۆ دەبنەوە، نزیکەی دوو مانگە بە ھۆی ڤایرۆسی کۆرۆنا و قەدەغەی ھاتووچۆ چالاکیەکان راگیرابوون.

محمد سعدالدین ئەنەور شوکر ، سەرۆکی فراکسیۆنی گەشەپێدانی تورکمانی بە ئاژانسی ھەواڵی زاگرۆسی راگەیاند: ئەمرۆ چوارشەممە ٢٩ی ٤ی ٢٠٢٠، دەستەی سەرۆکایەتیی پەرلەمانی کوردستان  لەگەل سەرۆک فراکسیۆنەکان کۆ دەبنەوە.

سەرۆکی فراکسیۆنی گەشەپێدانی تورکمانی گووتی: لە کۆبوونەوەی ئەمرۆدا تاوتوێی ئامادەکارییەکان بۆ دەست پێکردنەوەی وەرزی نوێی یاسادانانی پەرلەمانی کوردستان و ئەو پرۆژانەی بڕیارە لەو وەرزەدا کاریان لەسەر بکرێ، دەکرێت، چونکە نزیکەی دوو مانگە بە ھۆی ڤایرۆسی کۆرۆنا و قەدەغەی ھاتووچۆ چالاکیەکان راگیرابوون.

محمد سعدالدین ئەنەور شوکر گووتیشی: تەوەرێکی تری لە کۆبوونەوەکەی ئەمرۆ لەسەر چاودێری کردنی چالاکیەکانی حکومەت دەبێت، ھەروەھا گفتووگۆ دەکرێت لە سەر پەیوەندیەکانی حکومەتی ھەرێمی کوردستان و بەغدا، سەرۆکایەتی پەرلەمان بە باشی زانی کە کۆبوونەوە ئەنجام بدەن، ھەول دەدەین کە پەرلەمان دەست بە چالاکیەکان و کارەکانی خۆی بکاتەوە.

ئەمە لە کاتێک دایە کە بەھۆی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا و بڕیاردان بە قەدەغەی ھاتووچۆ لە ھەرێمی کوردستان ، پەرلەمان کۆبوونەوەکانی خۆی راگرتووە و تا ئێستا دیار نییە کەی دەست بە کۆبوونەوەکان و چالاکیەکانی خۆی دەکاتەوە دەکاتەوە.


رێباز یونس





ئەم هەواڵە 3283جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
پشیله‌یه‌ك چۆن رێگری له‌ مارێك ده‌كات هه‌ڵبێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad