ZNA- هەولێر
ئەمڕۆ چوارشەممە ، گوتەبێژی ناوەندی ھێزە چەكدارەكانی ئێران بە كەناڵی فەرمی وڵاتەكەی راگەیاند: "ئەمەریكا ھەوڵی تێكدانی ئاسایشی ناوچەكە دەدات و دەبێ زوو یان درەنگ ناوچەكە بەجێ بھێڵێت".
ئەبوڵفەزل شكارچی، گوتەبێژی ناوەندی ھێزە چەكدارەكانی ئێران گوتیشی: "ئەگەر بچووكترین ھێرش بكرێتە سەر ھێزەكانی ئێران، ئهوا توندترین وەڵامیان دهبێت و لە بهرپهرچدانهوهی خێراش دوودڵ نابن.
پێشتر دۆناڵد ترەمپ رایگەیاندبوو، فەرمانی دەركردووە ئەگەر بەلەمە سەربازییەكانی ئێران، لە ئاوە نێودەوڵەتییەكان لە كەشتییەكانیان نزیك ببنەوە، دهكرێنە ئامانج.
ئەم هەواڵە 1153جار خوێندراوەتەوە |