English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
پۆمپیۆ: ئەوهێرشە ترسنۆكانەی كرایە سەر خەلكی عەفرین قبوڵكراو نیە
2020-04-29 [10:01 AM]

ZNA- هەولێر


وەزیری دەرەوەی ئەمەریكا لەتویتێكدا، ئیدانەی تەقینەوەكەی عەفرینی كرد و رایگەیاند، کە داوای پشتگیریی کردن و جێبەجێکردنی ئاگربەست لە سووریا دەکات، دەشڵێت، ئەم جۆرە کارە شەیتانانە قبووڵکراو نین.

مایك پۆمپیۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمەریكا نووسویەتی، ئەمەریکا  دووپاتیدەکاتەوە کە داوای پشتگیریی کردن و جێبەجێکردنی ئاگربەست لە سووریا دەکات، دوای ئەو هێرشە ترسنۆکانەی کرایە سەر خەڵکە بێ تاوانەکەی عەفرین.

دەشڵێت، ئەم جۆرە کارە شەیتانانە قبووڵکراو نین لە لایەن هەر لایەنێکەوە ئەنجام بدرێت.

بەگوێرەی ئامارەکانی رێکخراوەکانی مافی مرۆڤ لە عەفرین، بەهۆی دوو تەقینەوە کە لە رێگای دوو بارهەڵگر کرایە سەر ناوبازاڕی عەفرین، 51 کەس گیانیان لەدەستداوە و 140 کەسی دیکەش برینداربوون.

 





ئەم هەواڵە 6010جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad