English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
حکومەتی هەرێمی کوردستان بە بەڵگەنامەی یاسایی وەڵامی حکومەتی عێراق دەداتەوە
2020-04-29 [12:57 PM]

ZNA- ھەولێر


دیوانی سەرۆکایەتی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان لە نامەیەکدا  کە ئاراستەی ئەمینداریێتی گشتی ئەنجومەنی وەزیرانی عیراقی کردووە ، بە بەڵگەی یاسایی وەڵامی حکومەتی فیدراڵی عێراق سەبارەت بە نایاساییبوون و نادەستووریی بوونی بڕیاری بڕینی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان . 
لە نامەکەدا  کە چەندین خشتەی لە گەڵ هاوپێچ کراوە ئاماژە بەوە دراوە کە بڕینی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان ، پێشێلکردنی مافی یاسایی و دەستووریی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستانە کە هاوشانی مووچەخۆرانی دیکەی عێراق ئەرکەکانیان لە خزمەتکردنی گشتیدا ئەنجام دەدەن.  

 گرنگترین خاڵەکانی وەڵامنامەکەی حکومەتی هەرێمی کوردستان :

•     بڕینی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم نایاسایی و نادەستوورییە. 

•     حکومەتی عێراق لە ساڵی 2019 پێشوەختە پارەی رادەستنەکردنی 250 هەزار بەرمیلی رۆژانەی لە هەرێم بڕیوە. 

•    هەرچەندە پێشمەرگە بە پێیی دەستووری عێراق بەشێکە لە سیستەمی بەرگری عێراق و رۆڵێکی سەرەکی و گرنگی لە شەڕی دژی تیرۆر بینیوە و قوربانییەکی زۆری داوە  بەڵام  تا ئێستا  حکومەتی عێراف هیچ مووچە و شایستەیەکی دارایی بۆ پێشمەرگە خەرج نەکردووە.  

•    حکومەتی هەرێمی کوردستان تا ئێستا میوانداری زیاتر لە ملیۆنێک پەنابەر و و ئاوارەی کردووە بەتایبەتی ئاوارەکانی پارێزگاکانی عێراق کە بە تەنیا بەرپرسیارێتی خەرجییەکانی لە ئەستۆگرتووە و حکومەتی عێراق لەم رووەوە هیچ هاوکارییەک و یارمەتییەکی پێشکەش نەکردووە .

•    حکومەتی هەرێمی کوردستان خشتەیەکی بە سەرجەم ئەو زیانانەی هاوپێچ کردووە کە حکومەتە یەک لە دوای یەکەکانی عێراق لە 1963 تا 2003 بە هەرێمی کوردستانیان گەیاندووە کە دەکاتە بڕی ( 384.698.302.600 ) سێسەد هەشتاو چوار ملیار دۆلار و شەسەت و نەوەت هەشت ملیۆن و سێسەد و دوو هەزار و شەسەد دۆلار . 

جێی ئاماژەیە کە ئەمڕۆ میدیاکانی عێراق بە گرنگییەوە وەڵامەکەی حکومەتی هەرێمی کوردستانیان بڵاوکردەوە.





ئەم هەواڵە 1849جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
پشیله‌یه‌ك چۆن رێگری له‌ مارێك ده‌كات هه‌ڵبێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad