ZNA - هەولێر
لە کاتێکدا بەرپرسانی سەربازیی ئێران دەڵێن ڤایرۆسی کۆرۆنا زیانێک ئەوتۆی نەگەیاندووە، حەسەن رۆحانی سەرۆککۆماری ئەم وڵاتە داوا لە هاووڵاتیانی دەکات لە ماڵەکانیاندا بمێننەوە.
حەسەن روحانی سەرۆككۆماری ئێران، رۆژی چوارشەممە ٢٨ی نیسان لە كۆبوونەوەی ئاسایی ئەنجومەنی وەزیرانی وڵاتەكەیدا رایگەیاند كە دابەشكردنی ناوچەكانی ئێران بەسەر سور و زەرد و سپی بەو مانایە نییە كە ئەم ناوچانەی مەترسی كەمتریان لەسەر ماوە، رێنماییەکان جێبەجێ نەكەن.
روحانی دەڵێ مەترسی كۆرۆنا لە ئێران ھەر ماوە و دەبێت ھاووڵاتیان گرنگی بەوە بدەن لە ماڵەکانیاندا بمێننەوە. سەرۆككۆماری ئێران هەروەها گوتی: بەپێی ھەڵسەنگاندنی دۆخەكە بڕیاری پێویست بۆ كۆنترۆڵكردنی دەدەن.
ئەمە لەکاتێدایە کە هەر رۆژی چوارشەممە، ئەبولفەزل شکارچی گوتەبێژی هێزەچەکدارەکانی ئێران گوتی تەنانەت یەک سەربازیش بە هۆی نەخۆشیی کۆرۆناوە و گیانی لەدەست نەداوە و تەنیا چەن کۆنە کەسێکی خانەنیشنکراوی بەشداری جەنگی ٨ ساڵەی ئێران و عێراق بە هۆی نەخۆشیی درێژخایەن گانیان لەدەست داوە. بەڵام شکارچی نەیشاردەوە لەم دواییەنەدا ٣٦٠٠ کەسیان وەک خۆی دەڵێت بەهۆی بڵاوکردنەوەی هەواڵی بەدرۆ لەبارەی کۆرناوە دەستبەسەر کردووە.
ئەم هەواڵە 8086جار خوێندراوەتەوە |