English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
چین وه‌ڵامی تۆمه‌ته‌كانی ترامپ ده‌داته‌وه‌
2020-04-30 [11:56 AM]

ZNA - هه‌ولێر


 

دوای لێدوانەکانی سەرۆکی ئەمەریکا دۆناڵد ترامپ کە وتی چین ئەوەی لە توانایدا بێت دەیکات بۆ ئەوەی لە هەڵبژاردنەکاندا شکست بهێنم، له‌ وه‌ڵامی ئه‌مه‌دا چین وتی، وڵاته‌كه‌ی هیچ بەرژوەندییەکی نییه‌ دەستوەردان لە هەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتی ئەمەریکادا بكات.

وتەبێژی وەارەتی دەرەوەی چین کانگ شوانگ بە ڕۆژنامەنووسانی راگه‌یاند، هەڵبژاردنەکانی ئه‌مه‌ریكا کاروباری ناوخۆی ئه‌و وڵاته‌یه‌ و په‌كین هیوادارە ئەمەریکییەکان هەوڵ نەدەن چین په‌لكێشی ئه‌و هه‌ڵبژاردنه‌ بكه‌ن.

پێشتر سەرۆکی ئەمەریکا دۆناڵد ترامپ رایگه‌یاند، مامەڵەکردنی چین لەگەڵ بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنادا بەڵگەیە لەسەر ئەوەی پەکین " ئەوەی لە توانایدا بێت " دەیکات بۆ ئه‌وه‌ی لە هەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتیدا شکست بهێنم.

سەرۆکی ئەمەریکا دۆناڵد ترامپ لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ دەزگای هەواڵی ڕۆیتەرز لە کۆشکی سپی وتی، سەبارەت بە لێپێچینەوە لە چین بەهۆی ئه‌و ڤایرۆسەوه‌، تاوتوێی کۆمەڵێک بژاردەی جیاواز دەکات.

وتی " دەتوانم شتی زۆر بکەم."

سەرۆک ترامپ وتی " چین ئەوەی لە توانایدا بێت دەیکات تاوەکو لە هەڵبژاردنەکاندا سەرکەوتوو نەبم." وتیشی باوەڕی وایە چین دەیەوێت کاندیدی دیموکراتەکان جۆ بایدن لە هەڵبژاردنەکاندا سەربکەوێت تاوەکو ئەو فشارەی سەرۆک ترامپ خستوویەتیە سەر چین کەم بکرێتەوە.

سەرۆک ترامپ لە ماوەی ڕابردوودا چینی تۆمەتبار کرد لەسەر ئەم پەتا جیهانیەی کە بووە هۆی گیان لەدەستدانی زیاتر له‌ 60,000 کەس لە ئەمەریکا و ئابووری ئەمەریکای خستۆتە بارێکی قورسەوە.

 

رۆیته‌رز





ئەم هەواڵە 2740جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
پشیله‌یه‌ك چۆن رێگری له‌ مارێك ده‌كات هه‌ڵبێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad