English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
دکتور سەنگار: حکومەتی هەرێم نەوتیش ڕادەست نەكات دەبێت حكومەتی عێراق مانگانە ٤٥٢ ملیار ڕادەستی ھەرێم بكات
2020-05-01 [04:38 AM]

ZNA : ھەولێر


لێکولەرێک رایگەیاند: یاسای بودجە لەو مادەیەی پەیوەستە بە هەرێمی كوردستانەوە ڕوونە كە حكومەتی هەرێم ئەگەر نەوتیش ڕادەست نەكات دەبێت حكومەتی عێراق مانگانە ٤٥٢ ملیار ڕادەستی ھەرێم بكات.

دکتور سەنگار سەید قادر لێکولەر لە سیاسەت و پەیوەندیە نێودەولەتییەکان بە ئاژانسی ھەواڵی زاگرۆسی راگەیاند: بەپێی ڕێكەوتنی حكومەتی ھەرێم و بەغدا ئەگەر ھەرێم ٢٥٠ ھەزار بەرمیل نەوت ڕادەستی بەغدا بكات ئەوا بەغدا ٩٠٠ ملیار دینار ڕادەستی ھەولێر دەكات.

دکتور سەنگار ئاشکرایکرد: بۆیە ئەگەر لەڕووی یاساییەوە لە بڕینی بەشە بودجەی ھەرێم بڕوانین كارێكی نایاساییە بەڵام بەغدا لە ئێستادا خۆی لە قەیرانی دارایدایە بەھۆی دابەزینی نرخی نەوتەوە لەھەمان كاتدا ئێران نیگەرانە لە پرسی دامەزراندنی سیستەمی پاتریۆتتی موشەكی ئەمریكی لە ھەرێمی كوردستان ھەموو ئەم ھۆكارانە وایكرد كە بەغدا بڕیاری بڕینی بەشە بودجەی ھەرێمی كوردستان بدات.

ھەروەھا دیاریکرد: لەسەر پرسی ڕێكەوتنی بەغدا و ھەولێر لە ئێستادا حكومەتی عێراق جدی نیە لە ڕێكەوتن چونكە لە یەكی ئایارەوە بەپێی ڕێكەوتی ڕێخراوی ئۆپێك عێراق پێویستە ١ ملوێن و ٦١ ھەزار بەرمیل ھەناردەی نەوت كەمبكاتەوە ئەمەش وادەكات عێراق نەوتێكی زۆری بەرھەمھێنراوی ھەبێت و جێگاشی نیە بۆ كۆگا كردن بۆیە نەوتی ھەرێمی كوردستانی بەلاوە گرنگ نییە.

لە کوتاییدا ئەوەشی خستەروو: ئەوەی بۆ بەغدا گرنگە خازی ھەرێمی كوردستانە وەك جێگرەوەی خازی ئێرانی كە بیست و پێنجی مانگی داھاتوو مۆڵەتەكەی ئەمریكا بۆ عێراق لە ھاوردەكردنی خازوو كارەبای ئێرانی كۆتای دێت ئەگەر ئەمریكا مۆڵەتەكە درێژنەكاتەوە ئەوا عێراق پێوستیەكەی زۆری بە خازی ھەرێمە بۆیە ئێران نایەوێت ئەم ڕێكەوتنە سەر بگرێت.





ئەم هەواڵە 2488جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
پشیله‌یه‌ك چۆن رێگری له‌ مارێك ده‌كات هه‌ڵبێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad