English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
حەوت دەیە پیلانگێری ئیقلیمی ،نێودەوڵەتی، نەیانتوانی مەشخەلی كوردایەتی پارتی وبارزانی بكوژێنەوە..
2020-05-01 [07:28 AM]

نوسینی : رێبوار حەمەلاو شوانی‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬


مێژووی‮ ‬سەدەی‮ ‬رابردوو تا ئەمڕۆ ئەو راستییەمان پێ دەڵێت كە پارتی‮ ‬و بارزانی خاوەن پرسێكی رەوایە ئەویش نەتەوەیی و نیشتیمانییە و ‮ ‬ئەوەش ئەو راستییەی سەلماندووە كە لەگەڵ ئامانجی‮ ‬پیرۆزی‮ ‬گەلەكەیاندان و هەرگیز پشت لە گەلی‮ ‬كوردستان ناكەن ئەگەر لە رابردووی‮ ‬پڕشنگداری‮ ‬پارتی‮ ‬و بارزانی‮ ‬ورد ببینەوە،‮ ‬سەروەری‮ ‬گەلێك تۆماركراون،‮ ‬سەبارەت بە خەبات و قوربانیدانی‮ ‬پارتی‮ ‬و بارزانی‮ ‬لە دژی‮ ‬دوژمنان و نەیارانی‮ ‬گەلەكەمان،‮ ‬هەمیشە وەك قەڵغانێك لە هەمبەر هەڕەشە و پەلامارەكاندا وەستاونەتەوە و ناسنامەی‮ ‬نەتەوەیی‮ ‬كورد و خاكی‮ ‬پیرۆزی‮ ‬كوردستانیان پاراستووە‮. مافی گەلی كوردستانە متمانەیان پێ هەبێت ، كە دڵنیان چۆن لەرابردوو دا هەموو شانازی و سەروەرییەكانی مێژووی بزووتنەوەی رزگاریخوازی گەلی كوردستان پەیوەستە بە پارتی لە ئایندەشدا هەروا دەبێت كە هیچ بریارێك بەبێ پارتی ناتواندرێت بدرێت لە كاتی بەرگری پارتی هەر لە مەیداندا دەمێنێتەوە كە داستانەكانی پردی وسحێلا لە یادمانن كە چۆن پێشمەرگەكانی پارتی و سەرۆك بارزانی سنوریان بۆ خیانەت و دوژمنان كێشا و رێگریان لە مەرامی خائین و خاك فرۆشان كرد. ‬دەیانجار ناحەزانی‮ ‬مافی‮ ‬رەوای‮ ‬كورد بە جۆرەها شێواز و بە بەكارهێانی‮ ‬جۆرەها میكانیزمی‮ ‬ماددی‮ ‬و مەعنەوی‮ ‬ویستویانە ناوی‮ ‬كورد و كوردستان بە‮ ‬یەكجاری‮ ‬بسڕنەوە،‮ ‬بەڵام پارتی‮ ‬و بارزانی‮ ‬بەپلەی‮ ‬یەكەم شانازی‮ ‬بەرگریكردن لە گەل و وڵات و پارێزگاریكردن لە مانەوەی‮ ‬كورد بە سەربەرزیی‮ ‬بەركەوتووە و هیچ كات لە بەرپرسیارێتیی‮ ‬نیشتمانی‮ ‬رایان نەكردووە‮. ‬بۆیە لێرەوەیە كە بەهێزبوونی‮ ‬پارتی‮ ‬و بارزانی‮ ‬لە نێو گوڕەپانی‮ ‬سیاسیی‮ ‬كوردستان،‮ ‬دەبێتە زەرورەتێكی‮ ‬حاشاهەڵنەگر‮. ‬حزبی‮ ‬سیاسی‮ ‬راستەقینە بەو حزبە دەگوترێت كە ئامانجەكەی‮ ‬لەپێناو پاراستنی‮ ‬ئاسایشی‮ ‬نیشتمانی‮ ‬دا بێت و لە كاتی‮ ‬تەنگانەدا پشت لە میللەت و وڵاتەكەی‮ ‬نەكات و ئامادە بێت بو هەموو قوربانیدانێك‮. ‬ خەڵكێكی زۆر و پیلانی ناحەزانی ڕیفڕاندۆم ئەمانە هەموویان وایان كرد جۆرێك گەلەكۆمە لە پارتی دیموكراتی كوردستان بكرێت و زۆر لایەن بگرە بەغداشەوە وایان دەزانی ئیتر پارتی شكست دێنێ و لەم هەڵبژاردنەدا دەنگی پێویست ناهێنێ و بەڕەكەی لەژێر پێ رادەكێشن و وردە وردە لە گۆڕەپانی كوردایەتی و بەڕێوەبردنی كوردستان دەری دەكەنەوە دەرەوە. بەڵام پاش دەركەوتنی ئەنجامەكانی هەڵبژاردن دەركەوت كە پارتی خاوەنی جەماوەرێكی فراوان و دڵسۆزە و لەسەر ئەرزی واقیع و لەكاتی تەنگانەشدا ئەو جەماوەر و قاعیدە فراوانە سوورن لەسەر بیروباوەڕی نەگۆڕی كوردایەتییان، هۆكارەكەشی روون و ئاشكرایە كە .... پارتی حزبێكی خاوەن ستراتیژی كوردانەیەو بارودۆخ ناتوانێ كار لەستراتیجییەتە بكات . پارتی خاوەنی سەرۆك كاك مسعود بارزانییە، كە شۆرشگێرێكی پاك و دڵسۆز و بەتوانایە و هەموو سەركردەكانی دنیاش دەیناسن و سوورە لەسەر مافی رەوای نەتەوەكەی.‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬

جەماوەری پارتی زۆر بەباشی سەرۆك بارزانی دەناسن كە تاچەند لە خەمی كورد و خاكی كوردستاندایە و هیچ فشارێكی ناوخۆ و دەرەكی ناتوانێ لە بنەما سەرەكییەكانی تێكۆشانی كوردایەتی لاییدات. بۆچی‮ ‬هەر پارتی‮ ‬و بارزانی‮ ‬پێشەنگن لە هەموو قۆناغەكاندا؟ وەڵامەكە روونە ئەگەر لە دوێنێ پارتی‮ ‬و بارزانی‮ ‬خاوەن سەروەری‮ ‬زۆر بێت،‮ ‬ئەمڕۆش بە هەمان شێوە سەروەری‮ ‬گەورەی‮ ‬تۆماركردووە لە دژی‮ ‬تیرۆریزمی‮ ‬نێودەوڵەتی‮ ‬و پیلانگێڕییە‮ ‬یەك لە داواكانی‮ ‬دەوڵەتانی‮ ‬هەرێمی‮ ‬و نەیارانی‮ ‬نێوخۆیی‮ ‬و شكست هێنان بە مەرامە گڵاوەكانیان و چونكە پارتی ئەو هێزەیە ، نە لە رابردوو، ئێستا و داهاتووش هەمیشە خۆی بەرامبەری بە دەستكەوتەكانی كورد و كوردستان بەبەرپرسیار زانیووە و هیچ كاتێك بەرژوەندی حزبی و شەخسی پێش بەرژوەندییە باڵاكانی كوردستان نەكردووە ، هەر ئەوەشە وایكردووە بە درێژایی خەباتی زیاتر لە حەوت دەیە بەردەوام رووبەرووی پەلاماردان ،پیلانگیری و تیرۆر و دەیان كارەساتی تر بۆتەوە ،بەڵام هیچ كات سازشی نەكردووە و ئامانجی سەڕەكیش چەسپاندن و بەدەسهێنانی گشت مافەرەواكانە ..‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬





ئەم هەواڵە 1048جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
پشیله‌یه‌ك چۆن رێگری له‌ مارێك ده‌كات هه‌ڵبێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad