English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
نرخى نه‌وت له‌ بازاڕه‌كانی جیهاندا بەرزبویەوە
2020-05-02 [07:34 AM]

ZNA-هەولێر


ئەمڕۆ شەممە (2/5/2020) نرخى نەوت بەڕێژەى (2.9%) بەرزبوەوە، لە سێ رۆژی رابردوشدا نرخەکە لە ئاستی بەرزبونەوەدایە، نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاوی برێنت لە بازاڕەکانی جیهاندا گەیشتە (26) دۆلار و (44) سەنت، نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاوی ئەمەریکیش (19) دۆلار و (69) سەنتە.

دابەزینی نرخی نەوت چەند هەفتەیەکە بەردەوامە و بەپێی وتەی شارەزایانی ئابوری لە ئێستادا بڕێکی زۆری نەوت لە کەشتیە بارهەڵگرەکاندا ماون و کڕیاری نیە.

شارەزایانی بوارەکە دابەزینی نرخی نەوت دەگێڕنەوە بۆ کەمبونەوەی خواست لەسەری بەهۆی بڵاوبونەوەی کۆرۆنا و کەرەنتین کردنی بەشێکی وڵاتان،کە ئەمەش وایکردوە جوڵەی هاتوچۆ و کارگەکان کەمبێتەوە.





ئەم هەواڵە 12166جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad