English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
سبەی شاندی هەرێم دەچێتەوە بەغدا
2020-05-02 [03:37 AM]

ZNA - هه‌ولێر


 

بڕیاردەری لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی عێراق رایگەیاند، بڕیارە سبەی شاندی حكوومەتی هەرێم جارێكی دیكە بچنەوە بەغدا، وتیشی، حكوومەت دەیەوێت هەموو كێشەكان چارەسه‌ر بكرێن و تەنها پرسی مووچە نەبێت.

بڕیاردەری لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی عێراق ئەحمەد سەفار، رایگه‌یاند، دوێنێ شاندی حكوومەتی هەرێم گەڕانەوە بۆ كوردستان و بڕیارە سبەینێش جارێكی دیكە بچنەوە بەغدا و درێژە بە دانوستانەكان بدەن، چونكە بەغدا داوای هەندێك زانیاری لەبارەی نەوت و داهات لە هەرێم كردووە، بۆیە ئەم جارە دەیانەوێت لەسەر كۆی كێشەكان بگەنە رێككەوتن و تەنها پرسی مووچە نەبێت.

وتیشی، ئەگەر رێككەوتن بكرێت، پێویستە بێتە پەرلەمان بۆ ئەوەی دەنگی لەسەر بدرێت و ببێتە بڕیار، كە ئەمەش ڕەنگە بكەوێتە دوای پێكهێنانی حكوومەتی نوێ، كە بڕیارە ئەم هەفتەیە دەنگی لەسەر بدرێت و ئەمەش پێویستی بە رەزامەندیی هەموو فراكسیۆنەكان هەیە.

بڕیاردەری لیژنەی دارایی باسی لەوەش كرد، حكوومەتی هەرێم دەیەوێت كێشەكە بە یەكجاری چارە بكرێت و ساڵانە دووبارە نەبێتەوە، چونكە ناكرێت ساڵانە ئەو كێشەیە دووبارە ببێتەوە، بۆیە چاوەڕێ دەكرێت بگەنە رێككەوتنی كۆتایی.

 

KDP.info





ئەم هەواڵە 3370جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
پشیله‌یه‌ك چۆن رێگری له‌ مارێك ده‌كات هه‌ڵبێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad