ZNA - هه‌ولێر پۆلیسی سه‌ربازی روسیا رێگری له گه‌ڕان و سوڕانێكی سوپای ئه‌مه‌ریكا كرد كه ئۆتۆمبێلی پیكهبی هه‌سه‌ده یاوه‌ری ده‌كردن، بچنه شاری قامیشلۆ.
زریپۆشه‌كانی پۆلیسی سه‌ربازی روسی بۆ یه‌كه‌مجار رێگه‌ی قامیشلۆ - قه‌حتانیه - رمێلانیان له نزیك گوندی تهنوریه (10 كم رۆژهه‌ڵاتی شاری قامیشلۆ) داخست، چه‌ند كاتژمێرێك رێگریان له كاروانێكی هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا كرد له ده‌روازه‌ی رۆژهه‌ڵاته‌وه بچنه قامیشلۆ.
هه‌شت زریپۆشی روسیا له‌میانی گه‌ڕانه‌وه‌یان لهگهڕأن و سوڕانێكی ئاسایی‌دا له شارۆچكه‌ی قهحتانهی ژێر كۆنترۆلی هێزه‌كانی هه‌سه‌ده، بۆ چه‌ند كاتژمێرێك رێگریان له كاروانێكی ئه‌مه‌ریكی كرد بچنه ناو قامیشلۆ، ئه‌مه‌ش له وه‌ڵامی ئه‌و رێگریكردنه بوو كه له چه‌ند رۆژی رابردوو زریپۆشه‌كانی روسیا له‌لایه‌ن زریپۆشه‌كانی ئه‌مه‌ریكاوه له شارۆچكه‌ی قه‌حتانیه رێگریان لێكرا.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه له چه‌ند مانگی رابردوودا سوپای سوریا و خه‌ڵكی گونده‌كانی ده‌وروبه‌ری قامیشلۆ و حه‌سه‌كه رووبه‌رووی هه‌وڵێكی زۆری كاروانی سه‌ربازی ئه‌مه‌ریكا بوونه‌وه كه هه‌وڵیان ده‌دا بچنه گونده‌كانیان و ناچاریان كردن پاشه‌كشه بكه‌ن و بچنه‌وه ئه‌و شوێنه‌ی لێوه‌ی هاتوون.
سپۆتنیك
ئەم هەواڵە 8899جار خوێندراوەتەوە |