English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ڕاگەیاندراوێک لە وەزارەتی تەندروستیەوە
2020-05-02 [06:30 AM]

ZNA ــ هەولێر


ڕاگەیاندراوی وەزارەتی تەندروستی 

ژمارە (٦٨)

 

سەبارەت بە نەخۆشی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID-19 لە هەرێمی کوردستان،  ڕێکارەکان بەردەوامن بەم شێوەیە:

 

1. کەرەنتین

تاوەکو ئەوڕۆ (٩٦٨١) هاووڵاتی "ئەوانەی کە لە دەرەوەی ووڵات گەڕانەتەوە وە ئەوانەی کە بەرکەوتەی نەخۆشە چەسپێنراوەکان" کەڕەنتین کراون، لەئێستادا تەنها (١٣٠٧) هاووڵاتی لە (٣٣) شوێنی جیاوازی کەرەنتین ماونەتەوە؛ (٣٧٠) لە هەولێر، (١٧٤) لە سلێمانی، (٧٣٤) لە دهۆك، (٢٩) لە ڕاپەرین. وە (٨٣٧٤) هاووڵاتی لە کەرەنتین دەرچوونە و گەڕانەوەتە ناو خانەوادەکانیان دوای تەواو کردنی ماوەی ١٤ رۆژ وە ئەنجامدانی پشکنینی تاقیگەیی بۆیان وپشتراستکردنەوەی ئەوەی کە هەڵگری ئەو نەخۆشیە نین،  لەگەڵ کەڕەنتین کردنی ژمارەیەکی تری هاووڵاتییان لە ٢٤ کاتژمێری ڕابردوودا کە کۆی گشتیان (٣٠) هاووڵاتی بوو.

 

2. پشکنین 

لەماوەی ٢٤ کاتژمێری ڕابردوودا؛ (١٠٨٢) پشکنین ئەنجام دراوە لەسەر ئاستی هەرێمی کوردستان؛ (٤١٢) هەولێر، (٢٠٦) سلێمانی، (٣٠٠) دهۆك، (١٥) هەلەبجە، (٠) ڕاپەرین، (١٤٩) سۆران ، دەرەنجام (٦) تووشبووی نۆێ لە هەرێمی کوردستان تۆمارکرا بەم شێوەیەی خوارەوە:

پارێزگای هەولێر (٦) پۆزەتیڤ: (٥) پیاو تەمەنیان (٦٣)، (٥٦)، (٣٢)، (٣٠)، (٢٩) ساڵ و ئافرەتێك تەمەن (٣٤) ساڵ، هەموویان دانیشتووی قەزای سۆرانن لە گەڕەکی برایەتی و ٢٦ی گولان و کۆمەڵگای گەڵالە، و بەرکەوتەی تووشبووانی پێشوون.

(کۆی گشتی ئەو پشکنینانەی کە ئەنجام دراوە لە سەرەتای سەرهەڵدانی ڤایرۆسی کۆڕۆنا (٤٣٣١٦) پشکنین بووە)

 

3. ئاماری گشتی

کۆی گشتی تووشبووان بە ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID-19 لە هەرێمی کوردستان (٣٨٧) تووشبوو،  لەنێویاندا (٥) مردن هەیە و (٣٣٠) نەخۆش چاکبووەتەوە، وە ئێستا تەنها (٥٢) نەخۆش لەژێر چاودێری پزیشکی دان.

 

وێڕای دەستخۆشی بۆ پزیشکان و کارمەندانی تەندروستی و هەموو تیمەکانی پزیشکی کە لە کاردان جارێکی تر تکا دەکەین هاووڵاتیان پابەندبن بە ڕێنماییەکانی تەندروستی و دورکەوتنەوە لە شوێنی قەلەبالغ، وە لەکاتی پێویستدا پەیوەندی بکەن بە هێڵی گەرمی ژمارە (١٢٢). 

 

 وەزارەتی تەندروستی               

 حکومەتی هەرێمی کوردستان             

         ٢ی ئایاری ٢٠٢٠

 

 

لانە ناصح بەرزنجی





ئەم هەواڵە 2356جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
پشیله‌یه‌ك چۆن رێگری له‌ مارێك ده‌كات هه‌ڵبێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad