English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
لە پارێزگای دیالە داعش هێرش دەكاتە سەر پۆلیسی عێراقی
2020-05-03 [10:16 AM]

​ZNA – هەولێر


لەپارێزگای دیالە داعش هێرشێكی كردە سەر بنكەی پۆلیسی شارەكە، لەئەنجامدا 11 كوژراو و برینداری لێكەوتەوە، ئەندامێكی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق لەپارێزگای دیالە داوای هێزی زیاتر بۆ ناوچەكە دەكات.

شانەی ئەمنی عێراق بڵاویکردەوە، ژمارەیەک چەکداری داعش، هێرشییان کردە سەر بنکەی پۆلیسی زاغنییە لە شارەدێی عەبارەی سنووری پارێزگای دیالە، لە ئەنجامدا سێ پۆلیس و کەسێکی سڤیل کوژران و دوو پۆلیس و پێنج هاووڵاتی دیكەش برینداربوون.

هومام تەمیمی، ئەندامی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق، لەسەر بازنەی پارێزگای دیالە، داوای لە فەرماندە سەربازییەکان لە بەغدا کرد، هێزی زیاتر رەوانەی ناوچەکانی سنووری پارێزگای دیالە بکەن.

دوێنێش لە هێرشێکی داعش بۆ سەر ناوچەی مکێشیفە لە پارێزگای سەڵاحەدین، 10 چەکداری حەشدی شەعبی کوژران و چواری دیکەش برینداربوون.

 





ئەم هەواڵە 10525جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad