English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
محەمەدەمین فارس: لیستی ناوی وەزیرەکانی کابینەی نوێ نەگەیشتووتە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق
2020-05-03 [10:53 AM]

ZNA- هەولێر


لەدوای ئەوەی مستەفا کازمی لەلایەن سەرۆککۆمار راسپێردرا بۆ پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەتی عێراق وا لە ماوەی یاسایی کە مانگکە نزیک دەبێتەوە تاکۆ ئێستا نەیتوانیوە ناوەکانی رادەستی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بکرێت بۆ دەنگدان.

محەمەد فارس ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بە ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس راگەیاند: بەپێی دەستوور هەر ڕاسپێردراوێک ماوەی مانگێکی لە پێشە بۆ پێکهێنانی کابینە دواتر دەنگی پێ بدرێت، ئەوەی ئێستا هەیە راسپاردنی مستەفا کازمی لەلایەن سەرۆککۆمارەوە ئەوە لە تەواوبوونی ماوەیە یاساییەکەی نزیک دەبینەوە تاکۆ ئێستا بە فەرمی ناوی وەزیرەکانی کابینەکەی رەوانەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق نەکردوە ئەوەی هەیە تەنیا بەرنامەی کاری حکومەتە، بەپێی دەستوور پێویستە پێش دانیشتنی بۆ دەنگدان لە سەر کابینەی نوێ بە ٤٨ کاتژمێر ناوەکان بگات دەستی ئەندامان بۆ ئەوەی بەرچاو روونیان لەسەر وەزیرەکان هەبێت، بەلام تا ئێستا نەگەیشتووتە دەستمان واتە لیستی ناوەکانی وەزیرەکان بۆ ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رەوانەنەکرایە، سەبارەت بە پشکی کورد ئێمە هیچ کێشەیەکمان نیە بۆ ئەو سێ وەزارەتی بەرکورد دەکەوێت.

 

محەمەدەمین فارس گووتی: لە بارەی پێکهێنانی کابینەی نوێی عێراق بە هیچ شێویەک کێشە کورد نیە بەڵکو کێشەکە لەناو خودی لایەنی عەرەبدایە بە شیعە و سوونەوە، هەر کە کازمی ڕاسپێدرا لەلایەن سەرۆکی هەرێمی کوردستان پێشوازیی لێکراو وەک نیەت پاکییەک، بەلام کێشەکە لەناو خۆیدایە بۆیە کورد ڕێگر نیە بۆ پێکهێنانی کابینەی نوێ حکومەتی عێراق.

 

هەروەها محەمەدەمین فارس ئەوەشی بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس خستەروو: باردۆخی عێراق وایە کە کورد هەمیشە ترسێکی هەیە ئەوەیش کۆمەلە هۆکارێک هەن لەوانە هۆکاری ناوخۆی و هۆکاری دەرکەیش هەن ئەمانەش کاریگاریان هەیە لەسەر سەرۆک وەزیرانی عێراق هەیە لێرەدا ئەگەر کورد هەموو یەککرتووبن دەتوانن رووبەرووی هەرجی مەسترسیە ببنەوە و دەربازیان بکەین بەپێچەوانەشەوە ئەگەر یەکگرتوو نەبین ترسەکان کاریگەریمان لەسەر دورست دەکەن.

 

دڵشاد یونس هەرکی





ئەم هەواڵە 2680جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad