English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
یۆڤانتس داوای ئەستێرەیەکی بەرشەلۆنە 
2020-05-03 [02:25 AM]

ZNA- ھەولێر 


یانەی یۆڤانتس بێ ھیوا نەبووە لە گرێبەست لەگەڵ یەکێک لە ئەستێرەکانی یانەی بەرشەلۆنە و ھەوڵدەدات لەم ھاوینە بیگوازێتەوە ریزەکانی. 

بەپێی ھەواڵێکی رۆژنامەی توتو سپۆڕتی ئیتاڵی ، بەرپرسانی یانەی یۆڤانتس ھەوڵدەدەن ئارسەر میلۆ ئەستێرەی ھێلی ناوەڕاستی یانەی یۆڤانتس رازی بکەن پەیوەندی بە یانەکەیان بکات . 

لەھەواڵەکە ھاتووە ، یانەی یۆڤانتس ئامادەیە گرێبەستێکی گەورە پێشکەش بە بەرشەلۆنە بکات بۆ بەدەستھێنانی تواناکانی ئارسەر و ھەروەھا بەلێنی بەیاریزانەکە داوە مووچەیەکی بەرزی پێبدات . 

لەھەواڵەکە ئاماژە بەوەکراوە ، ھەفتەی رابردوو ئارسەر بە روونی رایگەیاند کە لە یانەی بەرشەلۆنە دەمێنێتەوە و گرنگی دانی یانەی یۆڤانتس بۆ ئەو جێگەی شانازییە ، بەڵام لەبەرشەلۆنە بەردەوام دەبم . 

یاسین ئەحمەد 
 





ئەم هەواڵە 9997جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad