English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ناسر هه‌ركی: ئەگەر سوپای عێراق هەماهەنگی لەگەڵ پێشمەرگە نەکات ناتوانێ بەرەنگاری داعش ببێتەوە
2020-05-03 [02:48 AM]

ZNA-ھەولێر



ئه‌ندامێكی لێژنه‌ی ئاسایش و به‌رگری له‌ ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند، سوپا و هێزە عێراقییەکان ناتوانن بە تەنیا رووبەڕووی رێکخراوی تیرۆریستی داعش ببنەوە، پێویستە بە ھەماھەنگی لەگەل پێشمەرگە  رووبەروویانببنەوە ئەگەرنا بەتەنیا ناتونن.

دکتۆر ناسر هه‌ركی، ئەندامی لێژنەی ئاسایش و بەرگری و ئەندامی فراکسیۆنی پارتی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بە ئاژانسی ھەواڵی زاگرۆسی راگەیاند: جموجۆێ چەکدارانی داعش بەرێژەیەکی بەرچاو زۆر بووە و لە ئێستادا داعش به‌هێزه‌وه‌ خۆی رێكخستووه‌ته‌وه‌ و ده‌توانێ زیان له‌ هێزه‌ عێراقییه‌كان بدات، داعش له‌ مووسڵ، تكریت، کەرکووک، بابل و ئه‌نبار زۆر چالاك بوون و مه‌ترسیی جددی دروست کردووە.

ئەو ئەندامەی لێژنەی ئاسایش و بەرگریی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ئەوەشی خستەروو، کە حکوومەتی عێراقی لەو مەترسییانە ئاگادار کراوەتەوە، حکوومەتی عێراق وەک پێویست بەدەم ئاگادارکردنەوەکەوە نەهاتووە، ھەروەھا عێراق بەبێ هاوکاریی ئەمریکا توانای رووبەڕووبوونەوەی داعشی نییە ، دوای راگرتنی هێرشەکانی ئاسمانییەکانی ئەمریکا لە دژی داعش، چەکدارانی ئەو رێکخراوە تیرۆریستییە دەستیان بە جموجۆڵ کردووەتەوە.

دکتۆر ناسر هه‌ركی هەروەها ئەوەت بە ئاژانسی ھەواڵی زاگرۆس راگەیاند: ئەگەر سوپای عێراقی لە دیالە و کەرکووک هەماهەنگیی لەگەڵ پێشمەرگە نەکات، ناتوانێ رووبەڕووی داعش ببێتەوە و دۆخەکە لەدەست دەردەچێت، ھەروەھا جێگۆركێی هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له‌ بنكه‌ی هەریر و عه‌ین ئه‌سه‌د تاكتیكی سه‌ربازیی ئەمریکییەکانە.


رێباز یونس





ئەم هەواڵە 5626جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad