English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
سەعید ھەرکی : تەنھا لە سەدا ١٥ی داھاتی سلێمانی بۆ حکومەت دەگەرێتەوە
2020-05-03 [07:17 AM]

ZNA- ھەولێر


ئەندامێکی پەرلەمانی کوردستان باس لەوە دەکات دواکردنی لامەرکەزیەت بۆ سلێمانێ دوو رەھەندی سەرەکی دەگرێتەوە لایەنێکیان ئیداری و ئابورییە لاێکی تر سیاسیە لایەنە ئابوریەکەی تەنھا لە سەدا ١٥ی داھاتی سلێمانی بۆ حکومەت دەگەرێتەوە ئەوەی دەمێنێتەوە دەستھەلات دارانی ئەو شارە لێی بەرپرسن بەلکو رەھەندێکی سیاسی ھەیە دەیانەوێ سلێمانی لە ھەرێمی کوردستان داببڕێن .


سەعید ھەرکی ئەندامی پەرلەمانی کوردستان بە ئاژانسی ھەوالی زاگرۆسی راگەیاند ئەم پاساوەی یەکێتی نا راستە چونکە لە سەدا ٨٥ی داھاتی شاری سلێمانی ناگەرێتەوە خەزێنەی گشتی ھەر لەو شارە دەمێنێتەوە بەشێکی لە لایەن بەرپرسانی یەکێتی تەخشان و پەخشان دەکرێت .


ھەرکی گوتیشی چارەسەر بۆ کێشەکان ھەیە نەک چارەسەر لامەرکەزیەتبێت یەکێتی خاوەن فراکسیۆنێکی گەورەیە بابێن لە پەرلەمان گفتوگۆ لەو بارەییەوە بکرێت وە ھەروەھا جێگری سەرۆکی ھەرێمیان لایە بەلام یەکێتی بەدوای چارەسەر ناگەرێت دەیەوێت سلێمانی بە دەردی کەرکوک ببەن .


سەعیدی ھەرکی : ئەو گروپەی ناو یەکێتی دەیانەوێت سلێمانی بە دەردی کەرکوک ببەن بە تەواوی لە ھەرێمی کوردستان دووری بخەنەوە ھێزەکانی پێشمەرگە ھاو شێوەی حەشدی شەعبی لێبکرێ و فەرمانبەرانی ئەو شارە بخرێنە سەر بەغدا .





ئەم هەواڵە 2242جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
پشیله‌یه‌ك چۆن رێگری له‌ مارێك ده‌كات هه‌ڵبێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad