English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ئێران: ئەڵمانیا لەژێر گوشاری ئەمریکا دژایەتیی حزبوڵڵا دەکات
عەلائەدین بروجێردی
2020-05-03 [07:29 AM]

​ZNA - هەولێر


ئەندامێکی لیژنەی ئاسایشی نەتەوەیی و سیاسەتی دەرەوەی مەجلیسی ئێران دەڵێت: ئەڵمانیا لە ژێر گوشاری ئەمریکا یاسا نێودەوڵەتییەکان پێشیل دەکات.

عەلائەدین برووجێردی ئەندامی لیژنەی ئاسایشی نەتەوەیی و سیاسەتی دەرەوەی پەرلەمانی ئێران رایگەیاند، ھەوڵەكانی حكومەتی ئەڵمانیا بۆ قەدەغەی چالاكییەكانی حزبوڵای لوبنانی و بە تیرۆریست ناساندنی ئەم رێكخراوە لە ژێر گوشاری ئەمریكادا بووە.

بروجێردی دەڵێت، ئەڵمانیا یەكێك لە وڵاتانی پلە یەكی ئابووریی جیھانە، بەڵام لە سیاسەتدا لاوازە و ملكەچی گوشارەكانی ئەمریكایە.

ئەم ئەندامەی لیژنەی ئاسایشی نەوەیی مەجلیسی ئێران هەروەها گوتوویەتی، ئێران ئەو ھەوڵەی ئەڵمانیا ئیدانە دەكات و پێویستە حكوومەتی ئەم وڵاتە بەھۆی پێشێلكارییەكانی لە بەرانبەر یاسا نێودەوڵەتییەكان بەفەرمی داوای لێبوردن بكات.





ئەم هەواڵە 7030جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad