English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
هاوپەیمانان هۆكاری زۆربوونی هێرشەكانی داعش ئاشكرا دەكەن
2020-05-04 [10:12 AM]

ZNA – هەولێر


هاوپه‌یمانان ئاشكرایان كرد،  زۆربوونی هێرشه‌كانی داعش له‌ عێراق له‌ چه‌ند هه‌فته‌ی رابردوودا، ده‌رئه‌نجامی ئۆپەراسیۆنه‌كانیانه‌ له‌ ناوچه‌ شاخاوییه‌كان.

مایڵز كاگینز، گوته‌بێژی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی دژی داعش، به‌ ئاژانسی ئەسۆشیەتد پرێسی راگه‌یاندووه‌، زۆربوونی ژماره‌ی هێرشه‌كان چه‌كدارانی داعش له‌ ناوه‌ڕاست و باكووری عێراق له‌ چه‌ند هه‌فته‌ی رابردوودا، ده‌رئه‌نجامی ئه‌و ئۆپەراسیۆنانه‌یه‌ كه‌ هێزه‌كانی هاوپه‌یمانان له‌ دژی چه‌كدارانی داعش له‌ باكوور و ناوه‌ڕاستی عێراق و به‌تایبه‌ت له‌ ناوچه‌ شاخاوییه‌كان ئه‌نجامیانداون و زیانێكی زۆریان پێگه‌یاندوون.

به‌رپرسێكی ئه‌منی عێراقیش به‌ ئاژانسی ئەسۆشیەتد پرێس ئاشكرای كردووه‌، هۆكاری سه‌ره‌كی هێرشه‌كانی ئه‌م دوایه‌ی داعش ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ بۆ ئه‌وه‌ی سه‌ركرده‌ی نوێی داعش ئه‌بو ئیبراهیم هاشمی قوڕه‌یشییه،‌ ده‌یه‌وێت به‌و هێرشانه‌ پێگه‌ی خۆی له‌نێو ئه‌و گرووپه‌دا‌ به‌هێز بكات.

 





ئەم هەواڵە 3520جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad