English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ئەمریکا داوا لە یەکێتیی ئەروپا دەکات حزبوڵڵا بە تیروریست بناسێت
2020-05-04 [12:03 PM]

ZNA - هەولێر


ویلایەتە یەک‌گرتووەکانی ئەمریکا داوا لە وڵاتانی ئەندامی یەکێتیی ئەوروپا دەکات رێکخراوی حزبوڵڵای لوبنان وەک تیرۆریست بناسن.

ئەڵمانیا یەک رۆژ پێشتر ئەم گروپە و هەموو گروپە بچووکەکانی سەر بەم رێکخراوەی وەک تیرۆریست ناساند.

رۆژی رابردوو ئەڵمانیا حزبوڵای بە گروپێکی تیرۆریستی ناساند و ئێستاش هەمان داوا لە فەرەنسا کراوە، ئەمریکا دەلێ یەکێتی ئەوروپا دەبێ بە یەکەوە بڕیاری هاوشێوە بدەن، هەر زوو بەرپرسانی ئێرانیش ئیدانەی ئەو هەوڵانەیان کرد.

به گوێرەی هەواڵان، ریچارد گرێنێل سەرپرشتی رێكخراوی ھەواڵگریی نیشتمانیی ئەمریكا و باڵیۆزی ئەم وڵاتە لە ئەڵمانیا، شەوی یەكشەممە داوای لە سەرۆككۆماری فەرەنسا كردووە  وەک ئەڵمانیا حزبوڵای لوبنان به تیرۆریست بناسێنن.

كەنالی فۆكسن نیوزی ئەمریكاش لە راپۆرتێكدا بڵاوی ‌کردووەتەوە ئەمریكا بە فەرمی داوای لە یەكێتی ئەوروپا كردووە بە هاودەنگی حیزبوڵا بە گروپێكی تیرۆریستی بناسێنن و سەرجەم چالاكییەكانی گروپەکانی سەر بە حیزبوڵڵا  قەدەغە بكەن.





ئەم هەواڵە 6445جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad